ناوەندیی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ خەڵاتەکەی خۆی لە مەولەوی عەبدولحەمید وەرگرتەوە و ڕایگەیاند کە هەڵوێستەکانی ناوبراو لەگەڵ بنچینەی مافی مرۆڤ یەک ناگرێتەوە.
ناوەندیی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەیاننامەیەکدا دوایین هەڵوێستی«مەولەوی عەبدولحەمید» مامۆستای ئایینی سوننە و پێشنوێژی هەینی زاهیدانیان پێچەوانەی بنچینەی مافی مرۆڤ زانی و ڕایانگەیاند، خەڵاتی مافی مرۆڤ کە پێشتر پێی بەخشرا بوو لێ وەردەگرنەوە و بە شیاوی ئەو خەڵاتەی ناناسن.
لەم بەیاننامەیەدا هەڵوێستەکانی مەولەوی عەبدولحەمید «بە تایبەت لەبارەی گرووپی تیرۆریستی تاڵیبان» بە پێچەوانەی مافی مرۆڤ و ئاشتیی جیهانی ناسراوە و هەر بۆیە خەڵاتەکەی لێوەردەگیردرێتەوە.
شایانی باسە کە ناوبراو لە ماوەی هەڵبژاردنەکانیسەرۆککۆماریی ڕێژیمدا بەردەوام خەڵکی بۆ دەنگدان بە ئیبراهیم ڕەئیسی هاندەدا لە حاڵێکدا کە ڕەئیسی یەکێک لە جینایەتکارترین ومرۆڤکوژترین کەسەکانی ڕێژیمە.
هەروەها زۆرجار لە لایەن ڕێکخراو وکەسایەتییەکانی ئێرانی وبەلووچەوە لەسەر هەڵوێستەکانی عەبدولحەمید بە نیسبەت پشتیوانیی لەدەسەڵات و پشتکردن لە خەڵک ڕەخنەی توند لە ناوبراو گیراوە.