به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین لە ناوچەیەکی سەردەشت کاسبکارێک لاقی په‌ڕی.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان و كورد، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕه‌شه‌ممه كه‌سێك به ناوه‌ی ئاسۆ پیرۆتی، كوڕی خدر، خه‌ڵكی گوندی وه‌ردێ له نێوان گونده‌كانی كانیه‌زه‌ردو تووژه‌ڵ له شوێنێك به ناوی چه‌قالاوێ کەوتە سەر مینێکی چێنراوی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی .
لەو رووداوەدا لاقێكی ئاسۆ پەڕی‌و ناوبراو ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
لە سەردەمی شەڕی ئێران‌و عێڕاق‌و هەروەها شەڕ لە کوردستان‌دا زیاتر لە ١٦ میلیۆن مین لە کوردستان لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، ورمێ‌و سنە چێندران‌و، ئەگەرچی بەرپرسانی ئێرانی ئیدیعا دەکەن کە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە مینی چێنراو پاککراوەتەوە بەڵام تەقینەوەی مین، نەتەنیا لە سەر سنوورەکان، بەڵکوو لە قووڵایی خاکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، ساڵانە دەیان کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە.
كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ده‌ڵێن له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ٣١٤ كه‌س به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له پارێزگای ئیلام كه‌م ئه‌ندام‌و نقوستان بوون.
جێگری فەرمانداری قەسری شیرینیش دەڵێ لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا لەم شارە بە هۆی تەقینەوەی مین ٢٨ كەس كوژراون‌و ٢٠٨ كەسیش برینداربوون یان یەكێك لە ئەندامانی لەشیان لە دەست داوە.
بەپێى ئامارى ساڵى ڕابردوو، ٢٩ تەقینەوەى مین لە ناوچە سنوورییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان ڕووی داوەو بەو هۆیەوە هەشت کەس کوژراون‌و ٣٢ کەسیش بریندار بوون.