کرێکارێکی خەڵکی سەوڵاوا، لە باشوری کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی ”ڕەئوف محەممەدی”، خەڵکی ئاوایی ”هەجمنە”ی سەر بە شاری سەوڵاوا، لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ئەو کرێکارە لە شاری سلێمانی لە کۆمپانیایەکی ڕێگاسازی کاری کردووە و بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستداوە.
شایانی باسە بەهۆی نالەباربوونی دۆخی ژیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان، بۆ بژێوی ژیان ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و ناچار بە ئەنجامی کاری تاقەت پڕووکێن و مەترسیدار دەبن کە زۆربەی جار یان گیانیان لەدەست دەدەن یان تووشی نەخۆشیی درێژخایەن و کەمئەندامی دەبن.