پاش ئەویکە ئەگەرەکان لەسەر دواخستن و هەڵپەساردنی هەڵبژاردنی پارلمانی عێراق ڕوو لە پەرەسەندن بوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەموو ئەو ئەگەرانەی ڕەتکردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەڵبژاردنەکانی پارلمان لە کاتی دیاریکراودا، بەڕێوە دەچێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییە فەرمییەکانی عێراق، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دەوڵەت هیچ بەرنامە و پلانێکی بۆ دواخستنی کاتی هەڵبژاردنەکان نییە و هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خویدا بەڕێوە دەچێ.
ئەم کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەی مستەفا کازمی و جەختکردنەوەی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پاش ئەوە هاتەئاراوە کە بەرپرسانی حیزبی ئەو وڵاتە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو کە به مەرجێک لە هەڵبژاردنەکانی پارلمانی عێراقدا بەشداریی دەکەن کە کاتی هەڵبژاردنەکان بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێ.