لە شاری سەقز ژنێكی لاو خۆی كوشت.
بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕەشەممە ژنێكی لاوی خەڵكی شاری سەقز بە ناوی بەیان خۆی هەڵواسیو كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا كاتی ئامادە كرانی ئەم هەواڵە بە وردی هۆكاری خۆكوشتنی ئەم ژنە لاوە كە دایكی مناڵێكیش بووە لە لایەن بنەماڵەكەی، یان كاربەدەستانی پێوەندیدارەوە ڕانەگەیەندراوە، تەنیا گوتراوە كە ناوبراو بەهۆی كێشەی خێزانی پەنای بۆ خۆكوژی بردوە.
شایانی باسە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئاماری خۆكوژیی لە ئێران ١٢ كەس لە نێو هەزار كەس دابووه که له چاو ستاندارده جیهانییهکان زۆر لهسهرێیهو لهو نێوهدا پارێزگاكانی ئیلام، كرماشان، سنەو هەمەدان لە بواری خۆكوشتنی ژنانەوە زۆرترین ئاماریان ههیه.