جەماڵ مستەفازادە، برای سێ شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک جەماڵ مستەفازادە، برای سێ شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوەکانی” خەلیل مستەفازادە ناسراو بە خەلیل شەوباش، عەزیز و جەلیل مستەفازادە” بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بنەماڵەی مستەفازادە، یەکێک لە بنەماڵە شوڕشگێر و بە نێوبانگەکانی شاری بانەن کە بەهۆی خۆشەویستی ئەو بنەماڵەیە بۆ گەلەکەیان و حیزبی دێموکراتی کوردستان سێ جگەرگۆشەی خۆیان بە ناوەکانی شەهیدان” خەلیل، عەزیز و جەلیل مستەفازادە” پێشکەش بە بارەگای ئازادی کوردستان کردووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک” جەماڵ مستەفازادە” سەرخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان وسەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.