• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

سەرجەم پیاوەكانی گوندێك لە سیستان‌و بەلووچستان ئێعدام كراون

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/02/25
جۆری بابەت: ئێران

شەهیندۆخت مەولاوێردی، جێگری سەركۆمار بۆ كاروباری ژنان‌و بنەماڵە، وێڕای دانە بەر ڕەخنەی لابردنی قانوونه‌کانی داکۆکی له‌ بنه‌ماڵه‌ی ئێعدامکراوان لە بەرنامەی پێنجەمی گەشەدا گوتی لە سیستان و بەلووچستان گوندی وا هەیە كە هه‌ر هه‌موو پیاوەكانی ئێعدام كراون.
جێگری سەركۆماری ئێران بۆ كاروباری ژنان‌و بنەماڵە گوتی: زۆر حاڵەتی وا هەیە كە پیاوی ماڵێ لەسەر مادەی هۆشبەر یان تاوانێكی دیكەی لەم چەشنە كەوتۆتە زیندان‌و دەوڵەت دەستی بەسەر هه‌موو ماڵ‌و داراییەكەی داگرتووە، لە حاڵێكدا كە ڕەنگە خانوویه‌کی بچووك تەنیا سەرپەنای ژن‌و مناڵەكانی بێ. ئه‌و ده‌پرسێ ئایا قانوون لە بەرامبەر ئەم ژن‌و ٣ منداڵەدا كە تەنیا سەرپەناو شوێنی حاوانەوەیان لێ زەوت كراوە چ ئەركێكی هەیەو ئەركی ده‌وڵه‌ت‌و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان چین؟
ناوبراو لە درێژەدا گوتی:” لە حاڵی حازردا ١٧ دەزگاو ناوەند لە بواری كەمكردنەوەی زیانە كۆمەڵایەتییەكان ئەركدار كراون‌و بوودجەیان بۆ دیاری كراوە، بەلام پرسیار ئەوەیە كە قورسایی ئەم دام‌ودەزگایانە لە كەمكردنەوەی ئاستی زیانە كۆمەڵایەتییەكانی تاوان كە بەسەر ناوەندی بنەماڵەكان‌دا دەسەپێ، چه‌نده‌یه‌؟ بنەماڵەیەك كە تاقە یەك خانوویان هەیەو ئەویشیان لێ دەستێنن، ئایا هیچ گرینگی بەوە دەدەن كە ژنێك بە 3 منداڵەوە پەنا بۆ كوێ ببا؟ وڵامی ئەم پرسیارەش بە هیچ شێوەیەك بە لای ده‌وڵه‌ت‌و ناوه‌نده‌ قه‌زایی‌و ده‌زگاکانی دیکه‌ی حکومه‌ته‌وه‌ گرینگ نییە.”
مەولاوێردی گوتی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان گوندێك هەیە كە سەرجەم پیاوەكانی ئەم گوندە ئێعدام كراون. ئێستاش هەموو كوڕەكانی ئەوان ده‌کرێ له‌ داهاتوودا ببنه‌ قاچاغچی، هەم بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بیانەوێ تۆڵەی باوكەكانیان بستێننەوەو هەم له‌ پێناو بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی بنەماڵەكانیان، به‌ڵام ئاخۆ ناکرێ پێش به‌و کاره‌ساته‌ بگیرێ؟
جێگری سەركۆماری ئێران هەروەها دەڵێ لە بەرنامەی پێنجەمی گەشەدا مەسەلەی “پشتگیری كردن لە بنەماڵەی ئێعدام كراوەكان” بە تەواوی وه‌لانرا، بەڵام لە دەوڵەتی حەسەن ڕووحانی‌دا ئەم مەسەلەیە بۆ جارێكی دیكە لە بەرنامەی شەشەم‌دا گونجێندرایەوە.
شایانی باسه‌ سیستان و بەلووچستان یەكێك لە بەربڵاوترین‌و هەژارترین پارێزگاكانی ئێرانەو، بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٨٥، لە حەشیمەتی ٢ میلیۆن و ٣٥٠ هەزار كەسیی ئەم پارێزگایە، زیاتر لە ٦٤٠ هەزار كەسیان نەخوێندەوارن.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist