جۆن كێری دەڵی ئامریكا زۆر چاوەڕوانی ئاگربەسی سووریە نابێو ئەگەر هەوڵەكانی ئەم دواییانە سەركەوتوو نەبن، ڕێگهچارهو بژێرەی دووهەم دهگرنه بهر.
جان كێری هەروەها دەڵێ ئەگەر بمانەوێ لەوە زیاتر چاوەڕوان بین، بە ئەگەری زۆر ئیدی بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاکی سووریە درەنگ دەبێ.
وەزیری دەرەوەی ئامریكا، ڕۆژی ٤ ڕەشەممە، لە كۆبوونەوەیەكدا لە كۆمیتەی پێوەندییەكانی دەرەوەی سەنای ئەم وڵاتە، وڵامی پرسیاری ئهندامانی کۆنگرهی دەدایەوە.
ڕۆژنامەی گاردەین لەم بارەوە نووسیویەتی وەزیری دەرەوەی ئامریكا سەبارەت بە وردەكارییەكانی بژێرەی دووهەم هیچ ڕوون كردنەوەیەكی نەداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشێتێدپرێس جان كێری گوتوویەتی ئەم شتەی كە ئامریكاو ڕووسیە بۆ گەیشتن بە ئاگربەس لەسەری ڕێك كەوتوون، باشترین ڕێگەیە بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕێك كە بۆتە هۆی كوژرانی ٢٥٠ هەزار كەسو ئاوارە بوونی ١١ میلیۆن كەس.
جۆن كێری هەروەها گوتوویەتی ئەگەر ئەم ئاگربەسە بە ئەنجام نەگا، بارودۆخی ڕووسیەش زۆر شپڕزە دەبێو لهوانهیه شهڕی نێوان تورکیهو ڕووسیه ههڵبگیرسێ.