کۆڕی ڕێزلێنان لە شەهید مووسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و ھەروەھا سمینارێک لە یادی ٢۵ی گەلاوێژ ٧٦مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هامبۆرگی وڵاتی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژ، کۆمیتە ناوچەی باکووری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، کۆڕێکی ڕێزلێنانی بۆ تازەترین شەھیدی گەل و حیزبەکەمان و ئەندامی کۆمیتەی ناوندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەهید کاک مووسا باباخانی و یادی ٢٥ گەلاوێژ ٧٦مین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هامبۆرگی وڵاتی ئاڵمان پێک هێنا.
سمینارەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و نوێترین شەهیدی حیزب و گەل شەھید کاک مووسا باباخانی دەستی پێکرد.
دواتر لەلایەن بەڕێز کەماڵ حەسەنپوور، بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا، پاشان لەلایەن هاوڕێ سوڵتان گوڵاوی، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ئاڵمان، وتارێک سەبارەت بە ٢۵ی گەلاوێژ ٧۶مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و تیرۆری شەھید کاک مووسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوندی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆڕیادەکە لەلایەن هونەرمەند و ئەندامی کۆمیتە ناوچە، بەڕێز “ڕافا سەرڕووتی” سروودێکی نیشتمانی پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
.
بەشی دووھەمی کۆڕیاد و سمینارەکە دیاری کرابوو بۆ ڕێزلێنان و بەرز ڕاگرتنی نوێترین شەهیدی حیزب و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک مووسا باباخانی، کە لەلایەن خاتوو “ناسکە خزری” ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ژیاننامەی شەهید مووسا باباخانی خوێندرایەوە.
لە بەشێکی تری ئەم کۆڕیاد و سمینارەدا ئەو ھێز و لایەنانە پەیامیان پێشکەش کرد:
١ . حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٢ .پاڕتی ئازادی کوردستان “پاک”
٣ .چاندی هونەری کورد
لە دوا بڕگەی کۆتایی ئەم کۆڕیاد و سیمینارە، پارچە پەخشانێک لەلایەن کاک کەماڵ حەسەنپوور و سروودی “بژی بژی دێموکرات” لەلایەن هونەرمەند ڕافا سەرڕووتی، پێشکەش بە بەشداربووان کرا.