بەرپرسانی ئەمنییەتیی ئیسرائیل دەڵێن: نیگەرانین لەوەیکە کۆمەڵێک لە تێکنۆلۆژیای پێشکەوتووی سەربازیی وڵاتەکەمان کە کاتی خۆی بە ئەمریکامان فرۆشتووە لە شەڕی ٢٠ ساڵەی ئەفغانستاندا کەڵکیان لێوەرگرتووە لە رێگەی تاڵیبانەوە بگاتە دەستی ڕێژیمی ئێران.
بەرپرسانی ئەمنییەتیی و سەربازیی ئیسرائیل، ڕۆژی دووشممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنییەتیی دەوڵەتی ئیسرائیلدا کە لە ڕاگەیاندنە نێوخۆییەکانی ئیسرائیل بڵاوکراوەتەوە نیگەرانییەکانی خۆیان لەهەمبەر دەسپێڕاگەیشتنی ڕێژیمی ئێران بە تێکنۆلۆژیای پێشکەوتووی سەربازیی وڵاتەکەیانیان لە ڕێگەی گرووپی تاڵیبانەوە دەربڕی و ڕایانگەیاند کە لەماوی ٢٠ ساڵەی شەڕی ئەفغانستاندا دەوڵەتی ئیسرائیل کەرەستەی شەڕی پێشکەوتووی زۆری فرۆشتووە بە ئەمریکا وچەند وڵاتی دیکە لە شەڕەکانی ئەفغانستاندا کەڵکی لێوەرگیراوە، ئێستا کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ئەفغانستانیان بە جێهێشتووە و هەموو ئەو کەرەستە سەربازییە پێشکەوتوانە لە بەردەستی گرووپی تاڵیباندایە.
هەرلەم پێوەندییەدا ئەرتەشی ئەمریکا رایگەیاند کە زۆربەی کەرەستەی شەڕ تەنانەت فرۆکەی شەڕکەر و فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشی هاوپەیمانان لە ئەفغانستاندا بە جێماوە و بە ئەگەری زۆر گرووپی تاڵیبان دەستی بەسەردا گرتووە.