بەڕێوەبەری گشتیی دوویچەوێلە، دهنگی ئاڵمان لە بەربەرەی هەڵبژاردنەكانی ئێراندا داوای كردوە خەڵكی ئێران ئازادانە دەستیان بهئینتێرنێت ڕابگا. ناوبراو داوای لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی كردوە، لە ڕوونبێژی لە بوارەكانی كۆمەڵایەتیو سیاسی نەترسێنو كۆتایی بە سانسۆڕی ئینتێرنێت بێنن.
پێتێر لیمبۆرگ، بەڕێوەبەری گشتیی دوویچەوێلە بە بڵاوکردنهوهی بەیاننامەیەك داوای لە كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی كردووە، دەرفەتی دەستڕاگەیشتنی ئازادی خهڵکی ئێرانی بە زانیارییەكان بدهنو بواری بۆ پێك بێنن.
بەڕێوەبەری گشتیی دوویچەوێلە پێداگری كردۆتەوە كە چاوەڕوان دەكرا، پاش كۆتایی كێشەی ناوكیو هەڵوەشانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان بەدژی ئێران كەشی كۆمەلایەتیو سیاسیش لەم وڵاتە بكرێتەوە، بەڵام ئەم كارە نەكراو سانسۆری ئینتێرنێتیش هەروا لە دەستووری كاری كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامیدا مایەوە.
لیمبۆرگ وێڕای ئاماژە بە قەدەغە كرانی دەستڕاگەیشتن بە وێب سایتی فارسیی دوویچەوێلە لە ئێران پشتڕاستی كردەوە كە لە نێوەڕاستی مانگی ژانویەی ئەمساڵدا دەستڕاگەیشتن بەم وێبسایتە تەنانەت لە ڕێگەی فیلتێرشكێنیشەوە دژوارتر بووە.
ناوبراو پێی وایە ئەم ڕووداوە بەهۆی زانیاری گەیاندنی دهنگی ئاڵمان لە بواری هەڵبژاردنەكانی مەجلیسو مەجلیسی خوبرەگاندا ڕووی دابێ.