یەکیەتیی ژنانی دێموکرات و هێزی پارێزگاریی سمینارێکیان لە ژێر ناوی” دوایین ئاڵۆگۆڕەکانی ئێران” بۆ حەسەن شێخانی، ئەندامی ڕێبەریی حیزب پێکهێنا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ۱ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزی پارێزگاریی و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان سمینارێکیان بۆ بەڕێز “حەسەن شێخانی” شرۆڤەکاری سیاسی و ڕێکخەری کاروباری ڕێکخراوە دێموکراتیکەکان، لەسەر دوایین ئاڵوگۆڕەکانی ئێران، پێکهێنا.
حەسەن شێخانی لە بەشی یەکەمی باسەکەیدا کۆسپەکانی بەردەم ئیبراهیم ڕەئیسی بۆ وەدیهێنانی دروشم و بەڵێنەکانی لەهەمبەر باشکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران شرۆڤە کرد و کاریگەریی پرسی ناوکیی لەم پێوەندییەدا لێکدایەوە. ناوبراو لە بەشەکانی دیکەی باسەکەیدا ڕۆڵی فاکتەری ناوچەیی و نێونەتەوەیی لەسەر ئاڵوگۆرەکانی ئێران شیکردەوە.
دوا بەشی باسەکەشی بۆ هەڵوێستە کردن لەسەر کاریگەریی پەرەسەندنی و هەژاری لەسەر ڕادیکالیزەکردنی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئێران تەرخان کرد و ئەمەشی وەک مەترسییەکی جیددی بۆ کۆماری ئیسلامی لە قەڵەم دا.