هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی حەیدەر خزری دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
حەیدەر خزری خەڵکی گوندی نمنجە و دانیشتووی پیرانشار بووە و بەبێ پیشاندانی بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کراوە و لە کاتی دەسبەسەر کرانی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بێڕێزی زۆری پێکراوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکارەکانی دەس بەسەر کرانی حەیدەر خزری و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نادیارە.