لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان، ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی ناوچەی تایبەتی پارس”عەسەلوویە” لە شوێنی کارەکەیان، کادری دەرمانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی تاران و ساری لەبەردەم ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان، پەرەستارەکان و کادری دەرمانی نەخۆشانەی ڕووحانی شاری بابوول لە حەوشەی نەخۆشخانەکە،
کرێکارانی شارەوانی کووت عەبدوڵا لە بەردەم شارەوانیی ئەو شارە و کۆمەڵێک لە ماڵدزراوانی کۆمپانیای خانووبەرەی پەردیس لە شاری ڕەشت لە بەردەم دەرگای کۆمپانیاکە بەڕێوەچوو.