مانگرتنی زیندانیی سیاسیی کورد ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د که‌ماڵ سێهه‌م ڕۆژی خۆی تێپه‌ڕاند، به‌ڵام بێهداریی زیندانی ڕه‌جایی شاری که‌ره‌ج ئاماده نییه ئاويڕی لێ بداته‌وه‌و وه‌ری بگرێ.
ئه‌و زیندانییه سیاسییه ڕۆژی چوارشه‌ممه دوای دابه‌زینی فشارخوێنێ بۆ بێهداری گوازرایه‌وه، به‌ڵام پزیشکی بێهداری ئاماده نه‌بوو پشکنینی بۆ بکاو لای لێ بکاته‌وه.
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی چه‌ند هاوبه‌ندییه‌کی ڕه‌مه‌زان یه‌کێک له‌و پزیشکانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جاییشاری که‌ره‌ج به بیانووی جۆراوجۆر‌و یه‌ک له‌مان زمان‌و ڕه‌گه‌ز فهرقو جیاوازی له نێو زیندانییه‌کان داده‌نێ‌و به‌خراپی له‌گه‌ڵیان ده‌جووڵێته‌وه.
ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ، ساڵی ١٣٨٧ له كاتی دهسبهسهركرانیدا چه‌ند گولله‌ی به‌ر زگ و شانی چه‌پ و ڕانی كه‌وتبوو. ئه‌م فیشه‌کانه پاش ٧ ساڵ هێشتا له له‌شی ده‌رنه‌هێنراوه‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ماسولكه‌كانی ده‌ستی لاواز بێ‌و برینه‌كانی چڵكی زۆریان كردوه.
ئه‌م به‌ندكراوه كورده‌ی خه‌ڵكی كۆبانێ له دوایین جاری ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه له ڕۆژی ٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له به لێدان و كوتان و به بێهۆشی له ماشێنیان هاویشتبوو و پاش چه‌ند ڕۆژ بێ ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ كرابێ بۆ به‌ندیخانه‌یان گه‌ڕاندبۆوه.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش سه‌ره‌تای مانگی ڕێبه‌ندان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه پێویستیی به نه‌شته‌رگه‌ریی خێرا هه‌یه‌و داوای كردبوو به خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بنێردرێ.
ڕه‌مه‌زان ئه‌حمه‌د كه‌ماڵ پێشتریش چه‌ندین جار به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتن به نه‌خۆشی و برینه‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیبوو و مانی له خواردن گرتبوو.