شاره‌داری له‌سه‌ركار لادراوی شاری كرماشان به بڕیاری فه‌رماندار چۆته‌وه سه‌ر کار.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕه‌سمی‌دا شورای شاری كرماشان به ١٠ ده‌نگی “به‌ڵێ” عه‌بدوڕه‌زا شه‌عبانی، شاره‌داری ئه‌م شاره‌یان له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابرد‌و له هه‌مان كات‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌میر ڕه‌حمه‌تی‌یان وه‌ك سه‌رپه‌رستی شاره‌داری كرماشان دیاری‌کرد.
دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی شوڕای شار فه‌رمانداری كرماشان لابرانی شاره‌داریی ئه‌و شاره‌ی به ناقانوونی ناوبردوه‌و ناوبراوی بۆسه‌ر پۆسته‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه.
سه‌ید حه‌جه‌توڵڵا مووسه‌وی ئۆجاق، یه‌كێك له ئه‌ندامانی شورای شاری كرماشان له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوتی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شاره‌دار له لایه‌ن فه‌رمانداره‌وه كارێكی ناقانوونی‌یه‌و، ڕه‌زا شه‌عبانی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما قانوونیه‌کان به‌سه‌ر شاره‌داری‌دا سه‌پاوه‌و ناوبراو ناتوانێ هیچ كارێك له سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ریی شاره‌داری‌دا بكا‌و هه‌رچی بیكا زۆره‌ملی‌و ناقانوونی‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێ کۆبوونه‌وه‌ی پرسینه‌وه له شاره‌داری پێشوو له‌لایه‌ن شوڕاوه به قانوونی به‌ڕێوه‌چووه‌و، ناوبراو ئێستا هیچ پێوه‌ندی‌یه‌کی به شاره‌دارییه‌وه نه‌ماوه‌و ئه‌مه فه‌رمانداره كه ده‌بێ ڕوونی بکاته‌وه که به پێی چ قانوون‌و ماده‌یه‌ك ناوبراوی هێناوه‌ته‌وه‌سه‌ر كار.
شایانی باسه چەند ئەندامێکی شورای شاری كرماشان دوای لادانی ڕه‌زا شه‌عبانی به‌هۆی ناکارامه‌یی، ناكارامەیی ئه‌ویان بۆ ئەوە گەڕاندەوە که ئه‌و پێشتر لە سپای پاسداران‌دا كاری كردوەو كەسێكی نیزامییه‌و، ھیچ ئەزموونێكی لە بەڕێوەبردنی شارەوانی‌دا نیە”.