حوسێن لامی‌زاده، سه‌رۆكی ده‌بیرخانه‌ی ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری خوزستان ده‌ڵێ ته‌مه‌نی تووشبووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران بۆ ١٢ ساڵ دابه‌زیوه.
لامی‌زاده ڕۆژی ڕابردوو هه‌واڵده‌ریی ئیرنای ڕایگه‌یاند كه كۆنتڕۆڵی ئاماری تووشبووان به مادده‌ی هۆشبه‌ر قسه‌ی له‌سه‌ره‌و له جیاتی ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه، به‌رزبۆته‌وه.
ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌ر ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه ته‌مه‌نی تووشبووان به ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئاستی ئێران‌دا ١٥ ساڵ بوو.
ئاماره ڕه‌سمییه‌كان ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن كه لانیكه‌م سه‌دی یه‌كی حه‌شیمه‌تی ١٣ میلیۆنیی قوتابیانی ئێران ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌کان بوون. ئه‌م ڕێژه‌یه ته‌نیا ئه‌م قوتابیانه ده‌گرێته‌وه كه به‌ڕه‌سمی ئالووده بوون‌و ئه‌م قوتابیانه ناگرێته‌وه كه بۆ که‌یف‌خۆشی‌و ڕابواردن مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌کێشن.
شایانی باسه كه به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كان ئاماری تووشبوان به ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئاستی ئێران‌دا یه‌ك میلیۆن و ٣٢٥ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یه‌ندراوه، به‌ڵام كارناسانی سه‌ربه‌خۆی ئه‌م بواره ده‌ڵێن ئاماری ڕاسته‌قینه‌وه‌ی تووشبووان به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئاستی ئێران له ٤ میلیۆن كه‌س زیاتره.