بەپێی راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران ، لە سەتا ٥٣ی ئەو کەسانەی کە لە ئێران بە هۆکاری سیاسی لەسێدارە دراون “کوردن” و لە پارێزگای سنە زۆرترین ڕێژەی لەسێدارەدان تۆمار کراوە .
ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی لە زۆر بوونی ئاماری لەسێدارەدان لەنێو پێکهاتە نەتەوەییەکان دەربڕیوە و بەپێی راپۆرتەکەی لەنێوان ساڵەکانی 2010 بۆ 2020ی زایینیی لانیکەم ١٢٩ کەس لە ئێران بە هۆکاری سیاسی لەسێدارەدراون کە لە سەتا ٥٣ی کورد و لە سەتا ٢٥ی بەلووچ ولە سەتا ١٣ی عەرەب بوون .
جاوید ڕەحمان، ڕاپۆرتێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان ، لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی ئاماژە بە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد و بەلووچ دەکا کە لە ٤ مانگی سهرهتای ئەمساڵدا لانیکەم ٢٤ کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانەوە گیانیان لە دەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش بریندارکراون .
هەروەها لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە کە زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی سیاسیی و مەدەنی کورد دەسبەسەر کراون کە سزای بەندکران بەسەر لانیکەم ٣٤ کەس لەو بەندکراوانەدا سەپێندراوە و بەشێکی زۆریان بە ٢٦ ساڵ زیندان مەحکووم کراون.