نەفتالی بێنێت، دەیهەوێت لە یەکەمین دانیشتنی خۆی لەگەڵ جۆبایدێن، گەڵاڵەی پێشنیاریی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ پێشگرتن لە دەسپێڕاگەیشتنی ئێران بە چەکی ناوکیی بدا بە ئەمریکا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی” جێرۆزالم پۆست” نەفتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە نێوان دانیشتنێکی بەرپرسانی دەوڵەتەکەیدا ڕایگەیاند کە ئێمە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا گەڵاڵەیەکی زۆر باشمان بۆ پێشگرتن لە ڕێژیمی ئێران لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ئێران و دەستێوردانەکانی ئەو ڕیژیمە لە ناوچەکەدا ئامادەکردووە بە خێراترین کات ئەو گەڵاڵەیە دەدەین بە ئەمریکا و لە کارێکی هاوبەشدا پێش لە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران دەگرین.
نەفتالی بێنێت، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران زۆر بە خێرایی سەرقاڵی بەرهەمهێنان وپیتاندنی ئۆرانیۆمە و لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوکیی پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بەردەوامە لە دەستێوەردان و ئاژاوەگێرییەکانی لە ناوچەکەدا، هەربۆیە کاتی ئەوە هاتووە کە پێش بەو ڕێژیمە تیرۆریستە بگیردرێ.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: من کاتێک کە چاوم بە جۆبایدین بکەوێ پێی دەڵێم کە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناوکیی زۆر مەترسیدارە و نابێ ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێککەوتنە.