کامێرا ئەمنییەتییەکانی بەندیخانەی ئێڤینی تاران و زانیارییەکانی پۆلیسی ڕاهوەری ڕێژیم لە لایەن گروپێکەوە بە ناوی “عەداڵەتی عەلی” هەککرا.
گرووپێکی هەکێر کە خۆی بە “عەداڵەتی عەلی” ناساندووە ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی کامێرا ئەمنییەتییەکانی بەندیخانەی ئێڤین لە شاری تارانیان بەتەواوەتی خستەژێر کۆنترۆڵی خۆیانەوە و فیلمی ڕاستەوخۆی نێو بەندیخانەکەیان بڵاو کردەوە و لەو فیلمەدا لایەنە شاراوەکانی ئەو بەندیخانەیە و هەروەها ئازار وئەشکەنجەی بەندییەکان نیشان دەدرێ و کەسێک کە بێهۆش دەبێ لە ایەن چەند مەئموورێکی بەندیخانەکەوە ڕادەکێشرێ و بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ئازار دەدرێ.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە هەرئەوگرووپە ناوەندی پۆلیسی ڕاهوەری ڕێژیمی هەککردووەو زانیارییەکانی ئەوناوەندەی بەتەواوی ئاشکرا کردووە.
ئەو گرووپەکە بەندیخانەی ئێڤین وەکوو خاڵێکی ڕەش بە نێوچاوانی ئبراهیم ڕەئیسییەوە، دەناسێنێ و دەڵێ کە ئەو کارە کە لەقاودانی ئەشکەنجەی زیندانییە سیاسییەکانە لە پاڵپشتیی لە زیندانییە سیاسییەکان وبە تایبەت زیندانییەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەم ساڵانەی دوایی کراوە و بەردەوام دەبێ لەنیشاندانی ڕاستییەکان و ئەو زوڵم و زۆرەی کە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕێژیمەوە لە خەڵکی ئێران دەکرێ