تێکۆشەرانی دڵسۆز و فیداکاری بزووتنەوەی رزگاریخوازیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان!
هەروەک دەزانن بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد لەم بەشە لە کوردستاندا، لە مێژووی خەباتی نەتەوایەتیی خۆیدا، قۆناغ و هەلومەرجی جۆراوجۆری دیتوە و هەورازو نشێوی زۆری بڕیوە.
ئەم گەلە، ئێستا هەروەک پێشوو، بگرە زۆرتریش چاوی هیوای بڕیوەتە خەباتی کۆڵنەدەرانە و هەمە لایەنەی رۆڵە خەباتکارەکانی خۆی، کە بێگومان ئێوە رۆڵە دڵسۆز و فیداکار و پارێزەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەمبوارەدا ئەرکی قورسترتان دەکەوێتە سەرشان.
کۆنگرەی “حەفتا ساڵ تێکۆشان”، کۆنگرەی ١٦، وێڕای رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی رابردووتان، چاوەڕوانە کە لەمەبەدواش هەروا فیداکار و پارێزەری خاک و خەڵک و نیشتمان بن و پاڵپشتێکی بەهێزیش بن بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
حیزبی ئێمە، خەباتی هەمە لایەنەی ئێوە بۆ دابینکردنی مافە نەتەوایەتییەکانمان بە هیچ جۆر لە خەباتی نەپساوەی خۆی جیا ناکاتەوە و خۆشی بە پشتیوان و پاڵپشتی خەباتی ئێوە لە نێوخۆی وڵات دەزانێ.
سەرکەوتنتان ئاواتی ئێمەیە.
کۆنگرهی شازدهیهمی
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕێبهندانی ١٣٩٤ (فێوریهی ٢٠١٦)