بەپێی ئامارەکانی ڕێژیم، بەهۆی بارودۆخی نالەباری ئابوورییەوە، هەژاری لە ئێراندا ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ لە هەڵکشان دایە.
وەزارەتی کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی بە فەرمی ڕایگەیاند کە هێڵی هەژاری لە ئێراندا لە ساڵی ١٣٩٩ لە سەدا ٣٨ بەرزبووەتەوە و هەر بنەماڵەیەکی ئێرانی کە مانگانە لە سەرووی دە میلیۆن تمەن داهاتی نەبێ لەژێر هێڵی هەژاری دایە.
وەزارەتی کاری ڕێژیم ڕاینەگەیاندووە کە لە ئێراندا چەن بنەماڵە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین بەڵام پێش تەشەنەکردنی قەیرانی ئابووری و سەپاندنی گەمارۆکان لە ساڵی ٩٨ی هەتاوی یەک لە سێی بنەماڵەکان لە ئێراندا لەژێر هێڵی هەژاریدا بوون.