پاش یەک حەوتوو بەسەر داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە، بەرپرسی کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە یەکیەتیی ئورووپا گرووپی تاڵیبان بە فەرمیی ناناسێ و وتووێژ و دانیشتنی سیاسیی لەگەڵ ئەو گرووپە ناکا.
ئۆرسۆلا فۆندێرلاین، بەرپرسی کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا، ڕۆژی شەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەوەی لە ئەفغانستان ڕوویداوە تراژیدیە و زلـلەیەکی توند و بەهێزە بۆ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا گرووپی تاڵیبان بە فەرمیی ناناسێت.
ناوبراو لەدرێژەدا وتی: ئێمە دەبێ ئاگاداری بارودۆخی پەناخوازانی ئەفغانی بین و ئیزن نەدەین کە ببنە قوربانیی دەستی قاچاخچیانی مرۆڤ و دەبێ ئاسانکارییان بۆ بکەین کە بگەنە وڵاتانی ئورووپایی.
فۆندێرلاین لە دڕیژەدا سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانییەکانی یەکیەتیی ئورووپا لەهەمبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە وتی: یەکیەتیی ئورووپا ئامادەیە هاوکاریی ماڵی بدا بەو وڵاتانەی کە پەناخوازە ئەفغانییەکان لەخۆ دەگرن.