کۆمه‌ڵانی خه‌باتگێڕی گه‌لی کورد له خۆرهه‌ڵاتی کوردستان (کوردستانی ئێران)!
له کۆنگره‌ی شازده‌یه‌می حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه سڵاوی ئه‌مه‌گ و پێزانینتان پێشکێش ده‌که‌ین. ئێمه کۆمه‌ڵێک له ڕۆڵه‌کانتان که بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی ئاسایی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، کۆنگره‌ی شازده‌یه‌م (کۆنگره‌ی حه‌فتا ساڵه‌ی حیزب) له ده‌وری یه‌کتر کۆ بووینه‌وه، ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه کۆنگره‌که‌مان له نێوخۆی وڵات پێکنه‌هاتوه له‌ڕێگای دووره‌وه سێبه‌ری پیرۆزی ئێوه له‌سه‌ر سه‌رمان هه‌ست پێده‌که‌ین.
پتر له حه‌فتا ساڵه حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ئه‌و شانازییه‌ی پێبڕاوه که ئاڵاهه‌ڵگری خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ڕه‌وا و زه‌وتکراوه‌کانی ئێوه خه‌ڵکی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان بێ. شانازیی گه‌وره‌تر ئه‌وه‌یه که له‌و ماوه دوورودرێژه‌دا سه‌رچاوه‌ی لهبڕاننههاتووی وزه‌و توانای حیزبه‌که‌مان هه‌میشه ئێوه چین و توێژه ئازادیخواز و خه‌باتگێڕه‌کانی ئه‌م به‌شه له کوردستانی دابه‌شکراو بوون.
حه‌فتا ساڵ زیاتره حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و گه‌لی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان به‌جۆرێک ئاوێته‌ی یه‌کتر بوون که لێکجیاکردنه‌وه‌یان بۆ نزیکترین دۆستان و سه‌رسه‌ختترین دوژمنانیش کارێکی دژواره. ئه‌م حیزبه هه‌موو سه‌رمایه‌کانی، هه‌موو شانازییه‌کانی و ته‌نانه‌ت تێکۆشه‌ران و شه‌هیده‌کانیشی له سه‌رچاوه‌ی بهپیتوبهرهکهتی به‌خشنده‌یی ئێوه وه‌رگرتوه.
خه‌ڵکی به‌شه‌ڕه‌فی کوردستان!
کۆماری ئیسلامی له‌ماوه‌ی 37 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی خۆیدا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی هاتوه له زه‌بروزه‌نگ و کوشت‌وبڕ و زیندان و ئه‌شکه‌نجه و ئازار و ئیعدام ده‌رهه‌قی ئازادیخوازانی ئێران و به‌تایبه‌تی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد درێغی نه‌کردوه و له‌و ڕێگایه‌وه کارنامه‌یه‌کی ڕه‌شی بۆخۆی تۆمار کردوه که خستوویه‌ته به‌ر نه‌فره‌ت و بێزاریی مرۆڤایه‌تیی پێشکه‌وتوو. به‌ڵام وه‌ک بۆخۆتان ده‌زانن ئه‌م ڕێژیمه به هیچجۆر نه‌یتوانیوه ئامانجی دژیئینسانیی خۆی له‌و جینایه‌تانه، که بریتی بوو له کپکردنی ده‌نگی ئازادیخوازی و به‌چۆکداهێنانی ئازادیخوازان وه‌ده‌ست بێنێ. له سه‌رانسه‌ری ئێران کۆماری ئیسلامی ده‌گه‌ڵ شه‌پۆلێکی به‌ربڵاو له به‌ربه‌ره‌کانیی مه‌ده‌نی به‌ره‌وڕوو بووه و ئه‌گه‌رچی بێڕه‌حمانه هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی داوه، به‌ڵام به‌رهه‌مێکی جگه له بێزراویی زیاتر له نێوخۆ و به‌دناویی پتر له‌ڕاده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
ناکامیی ڕێژیمی ئیسلامی له کوردستان دیمه‌نێکی ئاشکراتری هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بێبهزهیییانهتر به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره جووڵاوه‌ته‌وه، خۆڕاگری و نه‌به‌زیی خه‌ڵکه‌که‌ش به‌رچاوتر و بهربهرینتر بووه. له‌لایه‌ک به‌ربه‌ره‌کانیی هێزه شۆرشگێڕه‌کان به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له شکڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆردا درێژه‌ی هه‌بووه و قه‌ت ڕێگه‌ی نه‌داوه کۆنه‌په‌رستان له‌م به‌شه له ئێران هه‌ست به ئه‌منیه‌ت بکه‌ن و سیاسه‌ته کۆنه‌په‌رستانه‌کانی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه چاونهترسهدا بسه‌پێنن.له‌لای دیکه‌ش له نه‌بوونی ده‌ره‌تان بۆ خه‌باتی ئاشکرای حیزب و ڕێکخراوه‌کانی ئۆپۆزیسیۆندا چالاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی جێگه‌ی به‌تاڵی ئه‌وانیان پڕ کردۆته‌وه و هه‌رگیز نه‌یانهێشتوه ئاڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زوڵموزۆر بکه‌وێته زه‌وی.
گه‌لی تێکۆشه‌ر و کۆڵنه‌ده‌ری کوردی خۆرهه‌ڵات!
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌روه‌ک جاران و به ئیراده‌یه‌کی پتهوتریشهوه به په‌یمانی پیرۆزی خۆی ده‌گه‌ڵ کوردستانییه خه‌باتگێڕه‌کان وه‌فاداره و لێبڕاوه تا گه‌یشتن به ئامانجی دابینکردنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ئاڵای خه‌باتی ئه‌م گه‌له به‌شه‌کاوه‌یی ڕابگرێ. له‌و ڕێگه‌یه‌دا پێش هه‌موو شتێک به یارمه‌تیی بێدرێغ و پشتیوانیی ئێوه دڵگه‌رم و پشتئه‌ستووره. تێکۆشه‌رانی ئه‌م حیزبه میراتگرانی شانازییه‌کانی 25ی گه‌لاوێژ و قوتابیانی مه‌کته‌بی فیداکاریی ڕێبه‌رانی شه‌هید پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د و دوکتۆر قاسملوو و دوکتۆر شه‌ره‌فکه‌ندی و ده‌یان شه‌هیدی ڕێبه‌ری و هه‌زاران شه‌هیدی مه‌یدانی خه‌بات و بهرخوهدانن و به وره‌ی به‌رزه‌وه ئاماده‌ی درێژه‌دانی ڕێبازه‌که‌یان تا “سه‌رکه‌وتن یان سه‌ردانان”ن.
متمانه‌تان بهحیزبهکهتان هه‌بێ و له سه‌رکه‌وتنی داخوازه ڕه‌واکانتان دڵنیا بن. ئه‌و هه‌وره چڵکنه‌ی به‌ری ئاسمانی کورده‌واریی ئێمه‌ی گرتوه به‌زوویی ده‌ڕه‌وێته‌وه و خۆری هیوا به وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی له پشتی چیا سه‌ربه‌رزه‌کانه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه. زامنی گه‌یشتن به‌و ڕۆژه و وه‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجه‌ش ته‌نیاوته‌نیا به‌رده‌وامبوونی پێوه‌ندیی ده‌یان ساڵه‌ی نێوان ئێوه و حیزبه ئهمهگدارهکهتان حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه.
هه‌موو پێکه‌وه به‌ره‌و به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجه له‌مێژینه‌کانمان. به‌رده‌وام بێ پێوه‌ندیی له‌مێژینه‌ی نێوان کۆمه‌ڵانی گه‌لی کورد‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان. به‌ئاواتی ڕۆژی ڕزگاری.
کۆنگره‌ی شازده‌یه‌می
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ڕێبه‌ندانی ١٣٩٤ (فێوریه‌ی ٢٠١٦)