هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە هێرشێکی مووشەکیدا بنکە و مۆڵگەکانی حیزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە شاری “دەمیشق”ی سووریە کردە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢٩ی گەلاوێژی١٤٠٠ی هەتاوی بە سێ مووشەک بنکە و کۆگای چەکوچۆڵی حیزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە ناوچەی دەمیشق کردە ئامانج و خەسارێکی زۆری گەیاندووەتە میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران.
هەر لەم پێوەندییەدا هەواڵدەرییەکانی لوبنان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی بەیرووت پێتەختی لوبنانەوە هێرشی مووشەکیان کردۆتە سەر بنکە و کۆگاکای چەک و تەقەمەنی حیزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە “دەمیشق”ی سووریە.