ژێنێراڵ مارک میلی، بەرپرسی ناوەندی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا، سەرەڕای هوشدار بە گرووپی تاڵیبان وتی: هەرجۆرە هێرشێک بۆ سەر هێزەکانمان لە ئەفغانستان کاردانەوەی توندی سەربازیی بەدواوەیە.
لوید یاستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرەڕای جەختکردنەوە لە سەر بەڵێنی ئەمریکا بۆ یارمەتیی ئەو هاووڵاتییە ئەفغانییانەی کە هاوکاری ئەرتەشی ئەمریکا بوون وتی: ٤٥٠٠ سەربازمان بۆ یارمەتیی بە گەڕاندنەوەی هێزەکانمان و کارمەندانی باڵوێزخانەکەمان لە کابوول ڕەوانە کردووە و هەموو ئەو هاوولاتییە ئەفغانییانە کە یارمەتیدەری ئەرتەشی ئەمریکا بوون لەگەڵ هێزەکانمان دێنەوە بۆ ئەمریکا.
لەلایەکی دیکەوە مارک میلی، بەئاماژە بەوەیکە بارودۆخی پێتەختی ئەفغانستان بەردەوام مەترسیدارە وتی: ئەگەر گرووپی تاڵیبان بیهەوێت بەهەرجۆرێک هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ئەمریکا و دیپلۆماتکارەکانمان لە ئەفغانستان ئەو ولامیکی خێرای سەربازیی ئەو گرووپە دەدەینەوە.