پاش هەڵاتنی محەممەد ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆماری ئەفغانستان، باڵوێزخانەی ئەفغانستان لە وڵاتی تاجیکستان، داوای لە پۆلیسی ئینتێرپۆل کردووە کە ” ئەشرەف غەنی” بەتۆمەتی دزینی سامانی نەتەوەیی ئەفغاستان دەسبەسەر بکرێ.
محەممەد زاهیر ئەغبەر، باڵوێزی ئەفغانستان لە تاجیکستان، ڕۆژی چوارشەممە٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری دووشەممە، سەرەڕای داوای دەسبەسەرکردن بۆ ئەشرەف غەنی، سەرۆککۆماری ئەفغانستان، حەمدوڵا موحێب، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و فەزڵ محەممەد فەزڵی، بەرپرسی دەفتەری سەرۆککۆمار بە تۆمەتی دزینی سەروەت و سامانی نەتەوەیی ئەفغانستان ڕایگەیاند کە دەبێ ئەمروڵا ساڵەح، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری هەڵاتوو ببێ بە سەرۆککۆماری ئەفغانستان.
باڵوێزی ئەفغانستان، هەروەها ڕایگەیاند کە لە ئێستادا ئاڵای وڵاتی ئەفغانستان وەکوو پێناسەیەکی نەتەوەیی لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەموو وڵاتانی دیکە هەڵکراوە و دەبێ هەموو وڵاتانی جیهان ڕێز لە هێما نەتەوەییەکانمان بگرن.