له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا کۆڕی پرسه‌ی کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه، ئه‌ندامی دێرینی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و که‌سایه‌تیی دیاری شاماتو شاوروێرانی مه‌هاباد به‌رێوه‌چوو.
له‌و کۆڕه‌دا که پێشنیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه، ٥ی ڕه‌شه‌ممه به به‌شداریی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕات، کاک خالید عه‌زیزی، ئه‌ندامانی رێبهریو سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ڕێز له ده‌یان ساڵ تێکۆشان‌و خزمه‌تی خوالێخۆشبوو کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه به نهتهوهکهیو حیزبی دێموکڕاتی کوردستان نرا.
له‌و کۆڕه‌دا مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده له سه‌ر ڕۆڵی کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه له بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد‌و خه‌باتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له دژی رێژیمی پاشایه‌تیی پههلهویو کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ به‌شداران دوا.
مامۆستا حه‌سه‌نزاده له سه‌ره‌تای قسه‌کانیدا گوتی: ئه‌گه‌ر کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه بۆ به‌ره‌ی لاوی کۆمه‌ڵگاو تێکۆشه‌رانی دێموکڕات وه‌ک ” سه‌ربازی ون” دێته‌به‌رچاو؛ به‌ڵام تێکۆشه‌رانی به‌ڕابردووی حیزب‌و خه‌ڵکی ناوچه‌کانی شاماتو شاروێرانی مه‌هاباد ده‌زانن که ئه‌و چ خه‌باتکارێکی بهوهجو چ تێکۆشه‌رێکی دڵسۆز‌و نه‌سره‌وتووی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو. ئه‌و ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تاکانی ده‌سپێکی ژیانیی سیاسیی خۆیدا ئه‌گه‌رچی به ڕواڵه‌ت نه‌خوێنده‌وار بوو، به‌ڵام عونسوری هه‌ره چالاک و هه‌ڵسوڕی مه‌یدانی خه‌باتی حیزبی دیموکڕات له ناوچه‌که‌دا بوو.
مامۆستا له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسی ڕۆڵ‌و قورسایی کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه له ڕاپه‌ڕینی جوتیاریی موکریان له ساڵی ١٣٣٢و؛ ڕاپه‌ڕینی چه‌کداریی حیزبی دێموکڕات له ساڵه‌کانی ٤٧-٤٦ ی کرد که دوای هه‌ردووک ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه که‌وته زیندانه‌وه‌و؛ ئه‌گه‌ر بۆ یه‌که‌میان زیاتر له ٣ مانگ به‌ندکرا، به‌ڵام جاری دووهه‌میان زیاتر له ٤ ساڵ‌و نیو خرایه زیندان.
مامۆستا حه‌سه‌نزاده له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا باسی له تێکۆشانی سیاسیی کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه له دوای شۆڕشی ساڵی ٥٧و هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی کرد‌و گوتی: ئه‌وه‌ی کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه له وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی له کۆمیته‌کانی شاماتو شاروێرانی حیزبی دێموکڕات‌و، پاڵپشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌و یارمه‌تیدانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌کانی شه‌ڕو دابینکردنی پێداویستییه‌کانی ئه‌وان کردوویه‌تی، به که‌م که‌س ده‌کرێ؛ هه‌روه‌ها ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی به تێگه‌یشتن له پێگه‌و قورسایی ئه‌و له ناوچه به که‌می وازیان لێهێناو به ده‌یان جار بانگکرایه ناوه‌نده سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕێژیم بۆ ئه‌وه‌ی به چۆکیدابێنن، به‌ڵام قه‌ڵای باوه‌ڕی حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه زۆر له‌وه به‌رزتر بوو به‌و فشار‌و زه‌بروزه‌نگانه تێکبڕووخێ.
مامۆستا عه‌بدوڵلا حه‌سه‌نزاده له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌ی له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی نه‌مر حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه، گوتی: ئه‌و تێکۆشه‌ره ماندوونه‌ناسه پێش هه‌موو شتێک ئولگوویه‌کی باش بوو بۆ کوڕه‌کانی، وه‌ک ده‌بینین کوڕێکی به‌ناوی بارزان که له ده‌یه‌ی ٦٠ ی هه‌تاویدا له ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕات‌دا شه‌هید بووه‌و سه‌لاح شه‌شه، کوڕێکی دیکه‌ی کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه ناوێکی دره‌وشاوه‌یه له نێو ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا. هه‌موو ئه‌وانه‌ش که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌هێزیان له‌و ئه‌و دروست کردبوو تا ئه‌و جێیه‌ی که بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که ببوو به مهرجهعو، زۆر کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌ڵک بێ ئه‌وه‌ی بچێته دادگا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و چاره‌سه‌ر ده‌کران.
مامۆستا حه‌سه‌نزاده قسه‌کانی به‌وه کۆتایی پێهێنا که به‌و هیوایه‌ی ژیانی کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه سه‌رمه‌شقی خهباتو تێکۆشان بۆ هه‌موومان، به‌تایبه‌ت نه‌وه‌ی نوێ‌و لاوی گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆره‌دا په‌یامی پێزانینی بنه‌ماڵه‌ی کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه له‌لایه‌ن کاک سه‌لاح شه‌شه، کادری به‌وه‌جی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کوڕی خوالێخۆشبوو کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه خوێندرایه‌وه که له‌لایه‌ن کاک خالید وه‌نه‌وشه، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه‌وه پێشکێش به به‌شدارانی کۆڕه‌که کرا.