ئەرتەشی ئیسرائیل بە سێ مووشەک بنکە ومۆڵگەکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە ناوچەی “قونەیتەرە”ی سووریە کردە ئامانج.
بەپێی راپۆرتی چاوەدیری مافی مرۆڤ لە سووریە، ئەرتەشی ئیسرائیل، شەوی سێشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە هێرشێکی مووشەکیدا بنکە و مۆڵگەی میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە ناوچەی ” قونەیتەرە”ی سووریە کردە ئامانج و خەسارێکی زۆری بە هێزەکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران گەیاندووە.
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەرتەشی ئیسرائیل بە سێ مووشەک بنکەی هێزەکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد و میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە ناوچەی” تەل قەرەس” هەڵکەوتوو لە باکووری” قونەیتەرە” کردوەتە ئامانج و خەسارێکی گەورەی بە مۆڵگەکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەد و میلیشیاکانی ڕێژیمی ئێران گەیاندووە و تائیستا ئاماری کوژراوانی ئەم هێرشە ڕوون و دیار نییە.