جۆبایدێن، بەکاردانەوە لەهەمبەر ئەو ڕەخنە زۆرانەی کە لە ناوبراو بۆ هاتنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان گیردرابوو، سەرەڕای پێداگری لە سەربڕیارەکەی وتی: هێزەکانی ئەمریکا لە کاتێکی گونجاودا ئەفغانستانیان بەجێهێشتووە.
سەرۆککۆماری ئەمریکا جۆبایدێن، رۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە وتوویژێکی تەلەڤیزیۆنیدا لە کۆشکی سپی، سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە تا ئێستا ئەمریکا سێ ترێلیۆن دۆلاری لە ئەفغانستاندا خەرج کردووە وتی: بڕیاری هاتنەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە بڕیاری ڕاستەخۆی من بووە و مەئموورییەتی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی پێهاتووە.
ناوبراو لە دڕیژەدا وتی: ئامانجی ئەمریکا لەهەبوونی لە ئەفغانستان کۆتایی هێنان و لە نێوبردنی ئەو کەسانەبوون کە لە ١١ی سێپتامبری ٢٠١١ی زایینیی هێرشیان کردبووە سەر بینای بازرگانیی جیهانیی وپێشگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە هێرشانە بووە و کاری ئێمە لە ئەفغانستان کۆتایی پێهاتووە و چیدیکە ئەمریکا ناتوانێ لە خۆڕا خەرج لە ئەفغانستان بکا.
جۆبایدێن هەروەها رایگەیاند کە هەڕەشە تێرۆریستییەکان لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە بۆ سەر ئەمریکا نەماوە و ئەگەر دەوڵەتی نوێی ئەفغانستان بیهەوێت درێژە بە کردەوە تێرۆریستییەکانی بدا ئەو ئەمریکا بەهەموو هێز و توانایەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: ئەگەر گرووپی تاڵیبان بیهەوێت هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئەو ئەمریکا گورزێکی بەهێز لە تاڵیبان دەوەشێنێ.