سەرەڕای هوشداریی وڵاتانی ئورووپایی لەهەمبەر مەترسی هەڵپەساردنی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزە لە نوێترین ڕاپۆرتی خویدا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە ڕێژیمی ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی فلزی ئۆرانیۆم بە خێرایی بەرەوپێش دەڕوا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی لە نوێترین ڕاپۆرتی خویدا کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی بڵاویکردۆتە جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە ئێران لە 257 گرەم ئۆرانیۆمی بە ڕێژەی لە سەتا 20 پیتێندراو کەڵکی بۆ بەرهەهێنانی 200 گرەم فلزی ئۆرانیۆم وەرگرتووە و هەروەها ئاژانسی وزە ڕایگەیاندوە کە لە چوار قۆناغی دەسپێڕاگەیشتن بە سووتەمەنی ڕێئاکتۆری ناوکیی لە ئێستادا ڕێژیمی ئێران سێ قۆناغی تێپەڕکردووە و ئەم هەوڵانەی ڕێژیمی ئێران زۆر مەترسیدارە.
چالاکییەکانی ڕێژیمی ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی فلزی ئۆرانیۆم، بەهۆی ئەوەیکە ڕێژیمی ئێران نزیک دەکاتەوە لە بەرهەمهێنانی بۆمبی ناوکیی سێ زلهێزی ئورووپایی و ئەمریکایی بە تەواوەتی توڕە و نیگەران کردووە.
هەرلەم پێوەندییەدا ئەمریکا و ئیسرائیل بە پەسەندکردنی پڕۆژەیەکی هاوبەش، بیر لەوە دەکەنەوە کە ئەگەر وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن، بەهۆی ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بە ئاکام نەگەیشت، بتوانن بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران و دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە و جیهاندا کۆنترۆڵ بکەن.