پووتین داوای لە ڕووحانی كردوە بۆ وەرگرتنی مووشەكە ئێس ٣٠٠ەكان ددان به جهرگیدا بگرێو لەم بارودۆخهدا له ڕووسیە تێ بگا. بەڵام کاربهدهستانی كۆماری ئیسلامی نیگەرانن كە پووتین لەژێر فشاری ئیسراییلو ئامریكادا خۆی لە جێبەجێ كردنی ئەم گرێبەستە بدزێتهوه، بە تایبەت كە ئێستا موسكۆ لە زۆر بواردا بەرژەوەندیی هاوبەشی لەگەڵ ئامریكا هەیە.
سێرگێئی شایگۆ، وەزیری بەرگریی ڕووسیە كە ڕۆژی دووشەممە سەفەرێكی كتوپڕی بۆ تاران كرد، پەیامی تایبەتی ڤێلادیمیر پووتین سەركۆماری ڕووسیەی لە بابەت پێوەندییە دوو لایەنەكان بە حەسەن ڕووحانی گەیاند. سەرچاوە ئاگادارەكان گوتوویانە پووتین داوای لە ڕووحانی كردووە بۆ وەرگرتنی مووشەكە ئێس ٣٠٠ەكان پهله نهکاو لەم بارەوە لە هەڵوێستی ڕووسیە تێ بگا.
بڕیار بوو مووشەكە ئێس ٣٠٠ەكان ڕۆژی پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردوو بەڕێی تاران بكرێن، بەڵام لەناكاو وەزارەتی بەرگریی ڕووسیە ڕایگەیاند كە جێبەجێ كردنی ئەم گرێبەستەی وەدوا خستووە.
دێمیتری پێسكۆف، وتەبێژی كۆشكی كرێملین گوتی: “ئێستا زوویە كە قسە لەسەر ڕادەستكرانی ئەم قەڵغانە مووشەكییە بە تاران بكرێ.”