دەوڵەتی ئۆتریش ڕێگری لە ناردنو بڵاوبوونهوهی نامەی خامنەیی بۆ قوتابخانەكانی ئەم وڵاتە كردووە. لە نامەی خامنەییدا كە ڕوو بە لاوانی ڕۆژاوا پاش تێرۆرەكانی پاریس لە مانگی نۆڤامبردا بڵاو كرایەوە، تاوانی تونداژۆیی لاوانی موسوڵمان خراوەتە ئەستۆی ڕۆژاواو ئیسراییل.
بهپێی ڕاپۆرتی دهنگی ئاڵمان دەوڵەتی ئۆتریش ڕێگەی بە باڵوێزی ئێران لە وڵاتەكەی نەداوە که وەرگێڕاوی نامەی خامنەیی بۆ لاوانی ڕۆژاوا بڵاو بكاتەوە. هاوكات لەگەڵ هاتنە بەر باسی ئەم مەسەلە لە مەجلیسی تورکیه، ئەم باسه ورووژا.
دوای پرسیاری نوێنەرێكی حیزبی سەوزەكان لە مەجلیسی ئۆتریش ڕوو له وەزارەتی پەروەردەو بارهێنان، وەزارەتی پەروەردەی ئۆتریش ڕوونی کردهوه كە بەر لەوەی باڵوێزخانەی ئێران لە هەوڵی كارێكی لەم چەشنەدابێ، ئهوان باڵوێزی ئێرانیان بانگ كردوهو ناڕهزایهتییان بهو بڕیارهی خامنهیی، ڕێبەری كۆماری ئیسلامی بۆ نووسینی ئهو نامهیه دهربڕیوهو رێگهیان نهداوه ئهو نامهیه له ئوتریشدا بڵاو بێتهوه.