دۆناڵد تڕامپ، سەڕۆککۆماری پێشووی ئەمریکا، بەهۆی دۆخی ئەفغانستانەوە، داوای لە جۆ بایدێن کرد کە شەمەزارانە دەست لەکار بكێشێتەوە.
تڕامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بارودۆخی ئێستای ئەفغانستان بۆ ئەمریکا جێگای نەنگ و شوورەییە و دەبێ بایدێن بەهۆی ئەو شکستە گەورەیە، بە شەرمەزارییەوە واز لە پۆستی سەرۆککۆماریی ئەمریکا بهێنێ.
شایانی باسە کە بەهۆی کشانەوەی بە پەلەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە بڕیاری جۆ بایدێن و هەروەها دەستێوەردانی وڵاتانی ناوچە وەک ئێران،پاکستان و قەتەر، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، گرووپی تاڵیبان بە چوونە نێو ئەرگی سەرۆککۆماریی لە کابوول پێتەختی ئەفغانستان و هەڵدانی ئاڵای ئەمارەتی ئیسلامی، بە فەرمی دەسەڵاتداریی خۆی ڕاگەیاند.