سەرۆكی ئەنجومەنی بەرده کانهکان له ئێران باسی لە داخرانی ٧٠٠ كانگای بەرد لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا كردوە. ئهو دهڵی داخرانی كانزاكانی بەرد بۆتە هۆی ئەوەی كە سەدی ٣٥ی ئاستی بەرهەمهێنانی ئەم پیشەسازییە دابەزێ.
بە قسەی ئەبۆلقاسم شەفیعی بەهۆی شكستی بازاڕ زۆربەی كارخانەكانی بەردی ئەم وڵاتە داخراونو، لە حاڵی حازردا نزیكەی سەدی ٤٠ی كانزاكانی بەرد لە كارو چالاكی وەستاون كە ئەگەر ئەم ڕەوتە هەروا بەردەوام بێ و هیچ ڕێگەچارەیەكی بۆ نەدۆزنەوە، داخرانی ئەم كانگایانە تا ئاستی سەدی ٢٠ی دیكەش زیاد دەكا.
ناوبراو وێڕای ئاماژە كردن بەوەی كە داخرانی كانزاكانی بەرد، ئاستی بەرهەم هێنانی ئەم پیشەسازییەی ٣٠ تا ٣٥ كەم كردۆتەوە، گوتی: كارخانەكانی بەردبڕی بەهۆی شكستی بازاڕ و دابەزینی ئاستی بەرهەم هێنان ناچار بە كەم كردنەوەو دهرکردنی بەشێك لە كرێكارەكانی خۆیان بوون، بۆ نموونە دەكرێ ئاماژە بە 3 كانزا لە پارێزگای ورمێو بیرجەند بكەین كە هەر كامیان ٦٠ تا ٧٠ كرێكاریان هەبوو.
شەفیعی گوتی لە ماوەی ساڵانی ٩٢، ٩٣ و ٩٤دا لە نێو هەزار و ٧٠٠ كانگای چالاك لە سەنعەتی بەرد، نزیكەی ٧٠٠ كانگا داخران. ناوبراو وێڕای ئاماژە بە كێشەی هەناردەی بەردی ئەم وڵاتە، گوتی: لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی گەمارۆكان، بازاڕەكانی هەناردەیان لە دەست دەرچووە.