بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوون.
تێکۆشەرانی دێموکرات بەتایبەتی لە شارەکانی ئاودانان و مەلەکشاهی سەر بە ئیلام، کرماشان جوانڕۆ، سنە، بانە، بۆکان و سەقز بە تراکتی تایبەت بەو بۆنەیەوە، پیرۆزباییان لە خەڵکی کوردستان کردووە.
جێی ئاماژەیە کە بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە چەند گرووپدا لە شاری بانە، ئەرکدار کراون کە درووشم و تراکتەکانی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ، لە شاری بانەدا بسڕنەوە و لە شاری مەهابادیش، جاش و بەکرێگیراوان لە دەوروبەری کێوکانی زاڵ بەسەر شاری مەهاباد، بەتایبەتی كێوی خەزاییدا دەسوڕێنەوە تاکوو پێش بە چالاکیی تەبلیغی تێکۆشەرانی دێموکرات بگرن.