كومیتەی سەربەخۆی شورای مافی مرۆڤی سهر به نهتهوه یهکگرتووهکان دهڵێ پەروەندەی بهشار ئەسەد دهبێ بدرێته دادگای جەنایی.
سێرجیۆ بنێڕۆ، سەرۆكی كۆمیتەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاپۆرتێكی بۆ شورای ئەمینەت ناردو، داوای كرد كە كوشتاری خەڵكی مەدەنی له سوریه بوەستێندرێو گەمارۆکانی سەر ئهو وڵاتهش ههڵگیرێن.
لەم ڕاپۆرتەدا داوا لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد كراوە كە ڕێز لە قانوونی نێودەوڵەتیی مافەكانی مرۆڤو بڕیارنامەكانی شوورای ئەمنیەت بگرێ. لە ڕاپۆرتی ئەم كومیتەیهدا داوا كراوە كە پەروەندەی قەیرانی سووریەو جینایەتەكانی بەشار ئەسەد بۆ دادگای نێودەوڵەتیی لاهە بنێردرێ.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە كە ٣ میلیۆن منداڵی سووریە لە خوێندن بێبەش كراونو جینایەتی داع و ڕێژیمی بەشاری ئەسەد لە ڕیزی جینایەتی جەنگیو جینایەتی دژی مرۆڤایەتی دان.