ڕەسووڵ مونتەخەب نیا پەردەی لەسەر كۆبوونەوەیه‌کی نهێنیی ئوسولگه‌ران لادا. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیار دراوه یەك میلیۆن كەس بۆ ده‌نگدان به‌رنه تاران‌و ڕۆژی شەممەش بكەنە پشوو بۆ ئەوەی كە خەڵكی تاران لە کاتی ڕاگه‌یاندنی ئاکامه‌کان هه‌ڵبژاردندا له نێو شار نه‌بن.
ڕەسووڵ مونتەخەب نیا دەوڵەتی وریا كردەوە تا سەبارەت بە “پیلانی مەترسیدار”ی ئوسولگه‌راکان نەكەوێته ژێر كاریگەریی فشارەكانیان.
ڕەسووڵ مونتەخەب نیا، جێگری حیزبی ئێعتمادی میللی‌و که‌سایه‌تیی نیزیک له ڕێفۆرمخوازەكان ڕۆژی سێشەممە گوتی باڵی ئوسولگه‌رای ڕێژیم لە كۆبوونەوەیەكی نهێنیدا بڕیاریان داوە زیاتر لە یەك میلیۆن كەس لە ناوچه‌کانی نیزیک له تاران به‌رنه پایته‌خت‌و بوودجەی ته‌واویشیان بۆ لەبەر چاو گرتووە، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كە ڕێژەی دەنگەكانیان لە تاران بەرز بكەنەوە.
ناوبراو هەروەها گوتی ئوسولگه‌راکان دەزانن كە ئەگەر خەڵك دەنگ نەدەن، ئەوه خه‌ڵکه دۆڕاوه، هه‌ر بۆیه‌ش پێیان خۆشە بەشداریی خەڵك كەمتر بێ.
جێێ باسه که به‌پێێ ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له خولەكانی پێشوودا ریفۆرمخوازان‌و كەسانی نزیك بەوان لە تاران دەنگیان زیاترە. هه‌ر بۆیه لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئوسولگه‌راکان ته‌بلیغاتی توندیان له دژی ریفۆرمخوازان كردوەو ئه‌وانیان به دارده‌ستی بریتانیان ناوبردوه.