ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا دهڵێ که نرخی نەوتی خاو تا كۆتایی ساڵی ٢٠١٦ بەرز نابێتەوە.
ئەم ئاژانسە دەڵێ لە حاڵێكدا كە خولی درێژماوەی نەوتی هەرزانبایی زەرەو ز یانی لێ كەوتۆتەوە، ئاستی هەناردەو خستنهڕووی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەكانیش ڕوو لە دابەزینە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە دوورەدیمەنی بارودۆخی بازاڕی نەوتەوە پێشبینی كردووە كە بە ڕێكخستنەوەی بازاڕ بەرەبەر نرخەكانیش بەرز دەبنەوەو لە بارودۆخێكدا كە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئامریكا لە حاڵی دابەزین دایە، لە ساڵی٢٠١٧ بارودۆخی ئەم بازاڕە ڕێك دەخرێتەوە.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، پێشبینی دەكرێ لە نێوان ساڵەكانی ٢٠١٥ تا ٢٠٢١، لە هەر ڕۆژدا نزیكەی ٤ میلیۆن بۆشكە نەوت بخرێته بازاڕی جیهانییهوه كە ئەوەش زۆر کهمتر لەم ١١ میلیۆن بۆشكەیە كە لە نێوان ساڵەكانی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٥ دا بەڕێی بازاڕ دەكرا.