كه‌سێكی خه‌ڵكی شاری بۆكان به هۆكاری نادیار له‌لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌رو ڕفێندرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كوردستان كورد، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری بۆكان كه‌سێكیان به ناوی سیروان كه‌ماڵی له ماڵی باوكی ڕفاندوه.
هه‌ڵکوتانی هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵی باوکی سیروان که‌ماڵی بێ ئیزننامه‌ی دادگا بووه‌و تا ئێستاش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌هۆكاری گرتن‌و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ زانیارییه‌كیان به بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌داوه.