پاش داگیرکردنی زۆربەی هەرێمەکانی ئەفغانستان لەلایەن گرووپی تاڵیبانەوە و نزیک بوونەوەیان لە کابۆل پێتەختی ئەو وڵاتە، وڵاتانی ئورووپایی وئەمریکا نیگەرانن بۆ گواستنەوەی دیپلۆماتەکانی خۆیان لە کابۆل و لەم پێوەندییەدا جۆبایدێن هەڕەشەی هێرشی سەربازیی بۆسەر تاڵیبان دەکا.
جۆبایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا، شەوی شەممە ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەڕای هوشداریی هێرشی سەربازیی بە گرووپی تاڵیبان وتی: ئەگەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوە، هێرشێکی توندی سەربازیی دەکەینە سەر ئەو گرووپە و لە نێویان دەبەین.
بایدێن ٥هەزار سەربازی ئەمریکایی بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبەرانی باڵوێزخانەکەی لە ئەفغانستان ڕەوانە کردووە و هەرەوها ڕایگەیاند کە شەڕی ئەفغانستان بەجێ ناهێڵین بۆ سەرۆککۆماری داهاتووی ئەمریکا و ئێمە شەڕی خۆمان دەکەین.
هەرلەم پێوەندییەدا ئەرتەشی ئەمریکا شەوی شەممە هێرشی مووشەکیی کردۆتەسەر فڕۆکەخانەی قەندەهار و گرووپی تاڵیبانی کردۆتە ئامانجی هێرشەکانی
جێگای ئاماژەیە کە گرووپی تاڵیبان پاش چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا وهاوپەیمانان لە ئەفغانستان، هێرشیان کردۆتە سەر زۆربەی هەرێمەکانی ئەفغانستان و دەستیان بەسەردا گرتوون.