• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

پەیامی سەرەخۆشیی کۆمیتەی سویدی ح د ک بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەدئەمین ئەحمەدپوور ناسراو بە حەمەدەمین شەشە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/02/23
جۆری بابەت: کوردستان

بە داخەوە رۆژی سێ شەممە، ٤ی رەشەممەی ١٣٩٤ی هەتاوی، بەرامبەر بە ٢٣ی فێوریەی ٢٠١٦ی زایینی، تێکۆشەری ماندویی نەناس و خەباتکاری ناسراوی موکریان کاک محەممەدئەمین ئەحمەدپوور ناسراو بە حەمەدەمین شەشە، پاش ماوەیەک بەربەرکانی لە گەڵ نەخۆشی، دڵە پڕ لە ئاواتەکەی لە لێدان وەستا و ماڵاوایی یەکجاریی لە هاوڕێیان و لە کۆڕی خەباتگێڕان کرد. کاک محەمەد ئەمین ئەحمەدپوور ساڵی ١٣٠٨ی هەتاوی، (١٩٢٩ی زایینی)، لە بنەماڵەیەکی دەسکورت بەڵام کوردپەروەر، لە ناوچەی سندووسی نەغەدە لەدایک بوو. تازەلاو بوو کە بنەماڵەکەی بۆ ژیانێکی باشتر بەرەو گوندی حاجی حەسەن لە ناوچەی شامات کۆچیان کرد. نیشتەجێی ئەو گوندە و لە تەمەنی ١٧ ساڵی‌دا بوو کە کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتیی پێشەوا قازی محەممەد دامەزرا. ئەو ئەگەرچی بە هۆی تازە لاوی‌، کەم ئەزموونی و لە ژێر باری زوڵمی سیستمی فیئودالیی سەردەمدا نەیتوانی پەیوەست بە تێکۆشەرانی کۆماری کوردستان بێ بەڵام ئەم کیانە نەتەوەییە کاریگەریی قووڵی لە سەر بیرو زەین‌و ژیانی داهاتووی کاک حەمەدەمین و هاوتەمەنەکانی بە جێ هێشت. تا ما، هیچکات داخ و مخابنی خۆی لەوە نەشاردەوە کە نەیتوانی لە کۆماری کوردستاندا ببێ بە پێشمەرگەو بۆ پاراستنی ئەم دەسەڵاتە نەتەوەییە، راستەوخۆ تێ‌بکۆشێ. روخانی کۆماری کوردستان، برینێکی بە ئازار بوو کە لە سەر جەستەی کاک حەمەدەمین و هاوبیرانی نیشت. هەربۆیە لە ساڵی ١٣٢٨ی هەتاوی‌و لە تەمەنی بیست ساڵیدا، پێوەندیی بە ریزکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە گرت و بۆ وەدیهێنانەوەی کۆماری کوردستان‌و ئامانجەکانی، تا دوا هەناسەکانی ژیان، وەفادار بە رێبازی حیزبەکەی مایەوە. لەم رێگایەش‌دا دەربەدەری، هەژاری، زیندان و ئەشکەنجە کۆڵیان پێ نەداو لە سەر رێبازەکەی مکوڕتریان کرد. ساڵی ١٣٣١ی هەتاوی (١٩٥٢ی زایینی) لە راپەڕینی جوتیارانی موکریان دژ بە زۆرداریی دەسەڵاتی تاران و دەسەڵاتە فیئۆدالییە خۆجێ‌ییەکانی بەستراوە بە تاران، وەک رابەرێکی سیاسیی جوتیاران و زەحمەتکێشانی ناوچەکانی شامات و چۆمی مەجیدخان، هەڵسووڕاوانە تێ‌کۆشا. دوا جاریش کە سەرهەڵدانەکە لە ژێر هێرشی بەرینی ئەرتەشی تاران‌دا شکستی هێنا، بنەماڵەی کاک حەمەدەمین ناچار بە کۆچی زۆرەملێ و گرتنەبەری ژیانێکی سەختر و پڕ مەینەت‌تر کران. بەڵام هەنگاوی ئەو و هاوڕێیانی لە خەبات و تێکۆشان شل نەبۆوە. لە مێتێنگی ٢٧ی گەلاوێژی١٣٣٢ی هەتاوی لە شاری مەهاباد، کە بە دوای هەڵاتنی پەهلەوی دووهەم پێکهات، ئەو چالاکانە و چاونەترسانە خەڵکی بۆ بەشداری هان داو یەکێک لە رێکخەران و پێکهێنەرانی ئەو مێتینگە بوو. راپەڕینی چەکداریی ساڵەکانی ١٣٤٦- ٤٧ دەرفەتێکی دیکە بوو تا کاک حەمەدەمینی تێکۆشەر سەرلەنوێ لە مەیدانی خەبات‌دا دەربکەوێتەوە و ئەو یەکێک لە پشتیوانان و هاوکارو بەشدارە چاونەترسەکانی ئەو راپەڕینە بوو. ئەو لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی‌دا دوو جار کەوتە زیندانی حەمە رەزا شا و جاری دووهەم بۆ ماوەی چۆار ساڵ و نیو لە زینداندا مایەوە. بەڵام لە زیندانیش‌دا وەک تێکۆشەرێکی خۆڕاگرو بە ورە دەرکەوت. بە قسە خۆشەکانی مەرهەمی دەخستە سەر لەشی بە ئازار و ئەشکەنجەدراوی هاوڕێیانی و هاندەری خۆراگریی ئەوان بوو. پاش رووخانی رێژیمی پاشایەتی و دەسپێکردنەوەی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک حەمەدەمینیش تێکۆشانی ئاشکرای خۆی دەست پێ کردەوە. لە دامەزراندن و فەعال کردنی کۆمیتەکانی حیزب لە ناوچەی مهاباد‌دا، رۆڵی کاریگەری گێڕا. ماوەی چەند ساڵ ئەندام و بەرپرسی کۆمیتەی شاروێرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. پاش چەند ساڵ تێکۆشانی ئاشکرا، بە هۆی چوونە سەری تەمەن و لە سەر رەزایەتی حیزب، بۆ سەر ژیانی ئاسایی گەڕایەوە. بەڵام بەو حاڵەش هیچکات پێوەندیی خۆی لە گەڵ حیزبەکەی نەبڕی و تا دوا ساتەکانی ماڵاوایی یەکجاری، وەفادار بە رێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان مایەوە. کاک حەمەدمین مرۆڤێکی قسەخۆش، نوکتەزان و یەکێک لە بەرچاوترین کەسایەتییەکانی مێژووی زارەکی ناوچەی موکریان بوو. ئەو رۆڵێکی گرینگی لە بە دێکۆمێنت کردنی رووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی سەردەم دا هەبوو. وتە تەنز و نەستەقەکانی دەمێک ساڵە رەفڕنسی چین و توێژە جۆراجۆرەکانی نێو کۆمەڵگایە. خەبات و تێکۆشان لە ناو حیزبی دێموکراتی کوردستان‌دا، چەندین دەیە تێکۆشانی ماندوویی نەناسانە بۆ ئازادیی نەتەوەکەی‌و پێوەندیی گەرم و گوڕ و دڵسۆزانەی لە گەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستان، کاک حەمەدەمین‌یان کردبوو بە کەسایەتیەکی بەرز و جێگای متمانەی خەڵک. لە ماوەی ٣٧ ساڵ تەمەنی پڕ لە سەرکوت و سەرەڕۆیی کۆماری ئیسلامی‌دا، کاک حەمەدەمین شەشە یەکێک لە کەسایەتییە سیاسی و مەدەنییەکانی جێگای باوەڕ و متمانەی خەڵک بوو. ئەو لە باری کۆمەڵایەتیەوە جێگا و پلەیەکی بەرز لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکانی مهاباد بە تایبەت ناوچەی شاروێراندا هەبوو. زۆربەی گیروگرفتە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی ئەو ناوچانە بە حیکمەت و وردبینی ئەو جێ بەجێ دەکران و زۆر جار خەڵک بۆ چارەسەری کێشەکانیان لە چوون بۆ لای دام و دەزگا ئیداریەکانی رێژیم خۆیان دەپاراست و کردنەوەی گرێپوچکەی کێشەکانیان بەو مرۆڤە جێگای باوەڕە دەسپارد. کاک حەمەدەمین ئەحمەدپوور سەرەڕای تەرخانکردنی تەمەنی خۆی بۆ ئازادی و سەربەستیی گەل و نیشتمانەکەی، دوو کوڕیشی بە ناوەکانی سەلاح و بارزان بۆ درێژەدانی خەبات پێشکەشی بارەگای گەلەکەی کرد. بارزان ئەحمەدپوور ساڵی ١٣٦١ لە ناو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا شەهید بوو و هاوڕێ سەلاح ئەحمەدپوور ئەندام و تێکۆشەری نەسرەوتووی ئەم حیزبە هەروا لە رێزەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا درێژە بە خەبات و تێکۆشان دەدا. کۆمیتەی سویدی حیزبی دێموکڕاتی کورستان وێرای دەربڕینی داخ و کەسەری خۆی بە لە دەست دانی کاک حەمەدەمین ئەحمەدپوور، پرسە و سەرخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی لێتانەکان و شەشە بە گشتی و لە کاک سەلاحی تێکۆشەر بە تایبەت و هەموو خەباتکارانی دێموکڕات دەکا و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێ. یادی کاک حەمەدەمین و هەموو نەمرانی رێی ئازادی و مافی نەتەوەیی بەرز و بەڕێز بێ.
کۆمیتەی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٣ی فیوریە ٢٠١٦ ٤ی رەشەممەی ١٣٩٤

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist