کاک حەمەدەمین ئەحمەدپوور ناسراو بە حەمەدەمین شەشە، ئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردوستان‌و تێکۆشەری دێرین‌و به‌وه‌جی حیزبی دێموکڕات کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه، ٤ رەشەممە پاش ماوەیەک بەربەرکانی لە گەڵ نەخۆشیی دڵە پڕ لە ئاواتەکەی کاک حەمەدەمین شەشە، لە لێدان وەستا.
کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه دوای ڕووخانی کۆماره ساواکه‌ی کوردستان، له ساڵی ٢٨ ی هه‌تاوی‌و له ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵی‌دا بۆته ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و تا سه‌ری نایه‌وه، وه‌فادار به ڕێبازی دێموکڕات بوو.
کاک حەمەدەمین شه‌شه یەکێک لە بەرێوەبەرانی راپەڕینی جوتیارانی ناوچەی شامات‌و چۆمی مه‌جید خان لە ساڵی ١٣٣١هەتاوی دابوو، راپەڕینێک کە بە هۆی زۆرداری دەسەڵات‌و نابەرانبەری هێز شکستی هێناو بنەماڵەی ئه‌وان مەجبوور بە کۆچی زۆرە ملی‌و ژیانێکی سەختر کران؛ بەڵام لە خەبات و تێکۆشان هەنگاویان شل نەبۆوە.
کاک حەمەدمین یەکێک لە دژبەرانی نەسرەوتووی حکوومەتی پاشایەتی لە ئێران بوو که لە هەموو دەرفەتێک بۆ دژایەتیی ڕێژیم کەڵکی وەردەگرت، ئەو یەکێک بوو لە هاندەران‌و بەشدارانی مێتێنگی ٢٧ی گەلاوێژی١٣٣٢ی شاری مەهاباد کە دوای ڕاکردنی حه‌مه‌ڕه‌زاشا بۆ به‌غدا پێک‌هاتبوو. ئەو هه‌روه‌ها یەکێک لە پشتیوانان‌و هاوکار و بەشدارە چاونەترسەکانی راپەڕینی چه‌کداریی حیزب له ساڵانی ٤٦- ٤٧ بوو. ئەو تێکۆشەره کورده دوو جار کەوتە زیندانی حەمەڕەزا شا و جاری دووهەم بۆ ماوەی چۆار ساڵ‌و نیو لە زیندان‌دا مایەوە.
پاش رووخانی رێژیمی پاشایەتی کاک حەمەدەمین ماوەی چەند ساڵ ئەندام‌و بەرپرسی کۆمیتەی حیزب له شاروێرانی مهاباد بوو که دوایه به‌هۆی چوونه سه‌رێی ته‌مه‌ن به ڕه‌زامه‌ندیی حیزب چۆوه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆی، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ی دوای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی یەکێک لەکەسایەتی‌یە سیاسی‌و مەدەنی‌یەکانی جێگای باوەڕو متمانەی خەڵک بوو.
ئه‌و جگە لەوەی کە هەموو تەمەنی خۆی ته‌رخانی خه‌بات له پێناو ئازادیی گەل‌و نیشتمانه‌که‌ی دانا، دوو کوڕیشی بە ناوەکانی سەلاح‌و بارزان بۆ درێژەدانی خەبات رێگای تێکۆشه‌رانی دێموکڕاتیان هه‌ڵبژارد. بارزان ساڵی ٦١ ی هه‌تاوی شه‌هید بوو و سەلاح شه‌شه، کوڕه خه‌باتکاره‌که‌ی دیکه‌ی خوالێخۆشبوو کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه ساڵانێکه کادری به‌وه‌ج‌و نه‌سره‌وتووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک حه‌مه‌ده‌مین شه‌شه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری کاک حه‌مه‌ده‌مین، خه‌ڵکی شاماتی مه‌هابادو هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌کا.
یادی کاک حەمەدمین و هەموو نەمرانی رێی ئازادی و مافی نەتەوەیی بەرزو بەڕێز بێ.