یەکەمین کۆبوونەوەی دادگای ڕاگەیشتن بە تاوانەکانی یەکێک لە تاوانبارانی ئێعدامەکانی ساڵی 1367 لە وڵاتی سوئێد بەڕێوە چوو.
لە یەکەمین کۆبوونەوەدا دادوەر دوو تاوانی سەرەکی حەمیدی نووری “کوشتنی بە ئەنقەست و ژێرپێ خستنی یاسای نێونەتەوەیی” ناوبرد.
حەمید نووری 18ی خەزەڵوەری 98 بە تاوانی هاوکاریی لە کوشتنی هەزاران کەس لە ساڵی67 لە فڕۆکەخانەی ئێستۆکهۆڵم دەسبەسەرکرا.
حەمید نووری لە ماوەی 5 تا 15ی خەرمانانی 67 یاریدەدەری دادستان بووە لە بەندیخانەی گەوهەردەشت،”ڕەجایی شار”ی کەرەج و دەستی بووە لە ئێعدامی ئەوکەسانەی کە بیرۆکەی جیاوازیان هەبووە.
بنەماڵەی زیندانیان و ئێعدام کراوانی ساڵی 67 لە شوێنی دادگاکە کۆبوونەوە و داواکاری گەیشتن بە مافە ڕەواکانی خۆیانن.
ئەمە یەکەمجارە کە یەکێک لە تاوانبارانی سەرەکی ئەم کارەساتە لە دادگایەکی فەرمیدا دادگایی دەکرێت.