پێشێلكردنی سیستماتیكی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران له لایه‌ن ڕێژیمی ئێران له مانگی ڕێبه‌ندانیش به‌رده‌وام بوو.
ئاماری ئێعدام له مانگی ڕێبه‌ندان ئه‌گه‌رچی له چاو مانگی ڕابردوو كه‌متر بوو، به‌ڵام ئێعدامكردنی به‌ندكراوان له به‌ندیخانه‌كانی كرماشان، یه‌زد، یاسووج و تاران درێژه‌ی بووه‌و زۆربه‌ی ئه‌م ئێعدامانه به نهێنی بوون‌و بێ ئه‌وه‌ی كه له ڕاگه‌یه‌نه ده‌وڵه‌تییه‌كاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌یان بووبێ.
هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌دا ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینی له ئێران به‌رده‌وام بووه كه له به‌شی نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی‌دا لاوێكی كوردی خه‌ڵكی روانسه‌ر به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ئینتزامی كوژراو و هه‌روه‌ها له سیستان‌و به‌لووچستانیش هێرش كراسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ته‌قه‌یان لێ كرا. له ماوه‌ی ١١ مانگی ئه‌مساڵدا تا ئێستا ٥٢ که‌س له سیستان به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم کوژراون.
هه‌روه‌ها له مانگی ڕابردوودا هیچ هه‌نگاوێكی نوێ بۆ یه‌كسانیی ڕه‌گه‌زیی له كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌ڵنه‌هێندرایه‌وه، ژنانی ئێران له‌م مانگه‌ش‌دا پێشێلكردنی مافی خۆیان به چاوی خۆیان بینی‌و، له گرینگ‌ترین بابه‌ته‌كانی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژناندا هه‌ر ئه‌وه‌نده که ڕێگه به ته‌نیا یه‌ك ژنیش بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی خوبره‌گان نه‌درا.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێشێلکردنی مافی کرێکارانیش‌دا ئه‌و ڕه‌وته درێژه‌ی بووه‌و له مانگی ڕێبه‌نداندا له کوردستان چالاكێكی كرێكاری له شاری سه‌قز حوكمی زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاو هه‌وره‌ها له‌م مانگه‌دا ٣٤ که‌س به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی كار له شوێنی كاره‌كانیان گیانیان له ده‌ست دا.