بەناساندنی وەزیرەکانی کابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی بە مەجلیسی ئێران بۆ وەرگرتنی دەنگی شیاوبوونی ناوبراون بۆ پۆستەکانیان، بە تەواوەتیی ڕوون وئاشکرایە کە سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران، بەگشتیی هەموو جومگە سەرەکییەکانی دەسەڵاتداریی و ئابووریی ئێران بە دەستەوە دەگرێ.
ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری رێژیمی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، ناوی ئەو کەسانەی کە هەڵیبژاردوون بۆ پۆستی وەزیری وەزارەتخانەکان بۆ پەسەند کردنی شیاوبوونی ناوبراون درا بە مەجلیسی ئێران و بە گشتی هەموو وەزارەتە هەستیارەکانی ئێران دراوە بە فەرماندەکانی پێشووی سپای پاسداران و ئەو کەسانەی کە لە ژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی خامنەییدان و بەمجۆرە ئیبراهیم ڕەئیسی دەوڵەتێکی بە هاوکاریی سپای پاسدارانی ڕێژم پێکهێناوە و بە گشتی هەموو جومگە سەرەکییەکانی ئێران لە دەستی سپای پاسداراندایە و بە تەواوەتیی سپای پاسداران دەسەڵاتی لە ئێراندا بە دەستەوە گرتووە.
بەئاماژە بەوەیکە ئیبراهیم ڕەئیسی وتبووی من هەموو بڕیارەکانی خامنەیی جیبەجێ دەکەم لە ئێستادا هەموو وەزیرە هەڵبژێردراوەکان پێکهاتوون لەو کەسانەی کە درێژەدەری سیاسەتەکانی” خامنەیی”ن و بەجۆرێک خۆیان نزیک لە خامنەیی دەزانن.