وڵاتانی ئورووپایی لە ڕاگەیاندنێکدا داوایان لە دەوڵەتی ئیبراهیم ڕەئیسی کردووە کە بە خێراترین کات بگەڕێنەوە بۆ سەر میزی وتووێژ و کات بۆ وتووێژە ناوکییەکان لە دەست نەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، ، سەرەڕای هوشدار بە ئێران، داوای لە تاران کردووە بێ ئەوەیکە کات لە دەست بدەن بە خێراترین کات بگەڕێنەوە بۆ سەر میزی وتووێژەکان و ئێمە ناتوانین زۆر کاتی وتووێژەکان درێژە پێبدەین و بەردەوام دەرگای وتووێژ بە ڕووی ئێراندا کراوە نییە.
هەرلەم پێوەندییەدا ئێمانۆئێل مەکرۆن، سەرۆککۆماری فەرانسە لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئیبراهیم ڕەئیسی ڕاگەیاندووە کە بە خێراترین کات بگەڕێنەوە سەر میزی وتووێژە ناوکییەکان و درێژە بە کات بە فیڕۆدان نەدات
جێگای ئاماژەیە کە دەوری حەوتەمی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن، بەهۆی هەڵبژاردنی ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو سەرۆککۆماری ئێران و لە سەر داوای تاران وتووێژەکان تا هاتنەسەرکاری دەوڵەتی نوێ لە ئێراندا هەڵپەسێردراوە.