پەیامی موستەفا ئۆزچەلیک، سەرۆکی گشتیی پارتی ئازادی کوردستان بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان
بەرێز کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان (HDK)!
بە خەمێکی گەوره ئیمه ئاگادار بووین که ئەندامی کومیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان موسا باباخانی ڕۆژی پێنجشەممە ٦/٨/٢٠٢١ لە لایەنی دوو تێرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئیران ڕفێندراوە و دوو رۆژی دوایی تەرمەکەی لە ژوورێکی هۆتێلی گۆلی سلێمانی لە شاری هەولێر دۆزرایەوە. هەروەها بەگوێڕەی ئەو ئاگادارییانەی کە بڵاو کراونەتەوە، گەلێک نیشانەی ئەشکەنجە لەسەر تەرمی مووسا باباخانی دیتراوە.
مووسا باباخانی تێکۆشەر و خەباتکاری دۆزی ڕەوای ئازادی کوردستان و شەهیدان ئیمەی هەموو کوردستانە. ئیمە بکوژان و تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران سەبارەت بە کۆشتنی موسا باباخانی ڕیسوا دەکەین. تکایە ئێمە بە هاوبەشی خەمی خۆتان بزانن.
گیانی شەهیدەکەمان شاد و جیگای بەهشتی بەرین بێت. ئەمن لەسەر ناوی خۆم و هەموو ڕێبەری و ئەندامان و لایەنگرانمان، پرسه و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی مووسا باباخانی و دواتر هەموو ڕێبەری و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و گەلی کوردستان دەکەین.
سەرۆکی گشتیی پارتی ئازادی کوردستان
موستەفا ئۆزچەلیک
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی پارتی دێموکراتی پێشڕەوی کوردی سووریە بەبۆنەی تێرۆری شەهید مووسا باباخانی
ڕاگەیەندراو
له بهرواری ٧/٨/٢٠٢١ بهرێوهبهریی گشتی ئاسایشی ههولێر (پایتهختی ههرێمی کوردستان) رایگهیاند که تهرمی موسا باباخانی چالاکوانی راگهیاندن و ئهندامی کومیتهی ناوهندی حیزبی دێموکراتی کوردستان (PDK)، له هۆتێلێک لە ههولێردا دهدۆزرێتهوه.
ئیمه وهک حیزبی دێموکراتی پێشڤهرۆی کوردی سووریە (PDPKS) بەتهواوی ئەو جینایەته شهرمهزار و مەحکووم دهکهین و له دامۆدهزگای پێوندیدار داوا دهکهین که لێکۆلینهوهی زۆر ڕوون و دادپهروەرانه بکهن و تاوانباران ئاشکرا و ڕادهستی دادگا بکرێن تا به سزای تاوان خۆی بگهینن.
ههروهها سهرهخۆشی گهرمی خۆمان ئاراستهی حیزبی برامان (PDK) و بنهماڵهی نهمر موسا باباخانی دهکهین.
قامشلو ١٠/٨.٢٠٢١
ده فتەری سیاسی(PDPKS)
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
کوردستان تریبووناڵ: تێرۆری بەڕێز مووسا باباخانی مەحکووم دەکەین
هاووڵاتیانی بەڕێز!
هەروەک ئاگادارن، زۆر بەداخەوە تەرمی مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێککەوتی ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ لە هۆتێل “گوڵی سولێمانی” لە شاری هەولێر دۆزراوەتەوە.
ئەمە یەکەم جار و دوایین جار نییە کە تێرۆری دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی پەلاماری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان دەدا. ڕێکخراوی کوردستان تریبووناڵ وێڕای دەربڕینی بێزاری و مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییە، پرسە و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی مووسا باباخانی، ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هەروەها کۆمەڵگای کوردەواری ڕادەگەیەنێ و داوا لە هەموو لایەک دەکات کە یارمەتیدەری “کوردستان تریبووناڵ” بن بۆ ئەوەی دۆسیەی تێرۆریزمی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە کوردستان لە کۆمەڵگەی جیهانییدا بێنینە بەر باس.
هاوکات داوا لە دەزگای دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو کەیسە بکا و لە هەموو تواناکانی خۆی لە پێناو لەقاودان و بە سزا گەیاندنی تاوانبارانی ئەو تێرۆرە کەڵک وەرگرێ.
ناو و یادی مووسا باباخانییەکان هەمیشە زیندوو دەمێنێ.
دەستگای کارگێری کوردستان تریبووناڵ
٩/٨/٢٠٢١
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی هاوخەمیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان
بەڕێز حیزبی دێموکراتی کوردستان!
بە بیستنی هەواڵی تێرۆری کاک مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان پڕ بەدڵ خەمبار بووین.
تێرۆری خەباتگێرانی کوردی ڕۆژهەڵات بە پیلانی دەستوپێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نە جاری یەکەمە و نە دوایین جاریش دەبێ، ئەساسترین ڕێگای دەرباز بوون لەم مەترسییە سامناکە هاودەنگی و هاوخەباتیی هەمە لایەنەیە بۆ کۆتاییهێنانی یەکجاری بە دەسەڵاتی خوێناویی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
دیارە لە دەستدانی هەر تێکۆشەرێکی کورد لە هەر شوێنێکی ئەم کوردستانە خەسارێکی مەزنە لە سەرجەم بزاوتی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان. لەسەر ئەم بنەمایە کاک مووسا و تێکرای شەهیدانی کوردستان مڵکی هەموو کوردن.
پارتی سەربەخۆیی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی هەموو تێرۆرێک بە هەر بیانوو و ئەنجەتێک، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی سەربەرزی کاک مووسا دەکا و خۆی بە هاوخەمتان دەزانێ.
سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازیی یەکجاری گەلی کورد
دەفتەری سیاسیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
7/8/2021
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
راگهياندنی ڕهوتی سۆسياليستی کۆمهڵه بەبۆنهی تێرۆری کاک مووسا باباخانی، ئهندامی کوميتهی ناوهندی حيزبی ديموکراتی کوردستان
تێرۆريستهکانی کۆماری ئيسلامی جارێکیتر له کردهويهکی جينايهتکارانهدا، ڕۆژی شهممه ١٦ی مانگی گهلاوێژ به تێروری کاک مووسا باباخانی ئهندامی کوميتهی ناوهندی حيزبی ديموکراتی کوردستان له شاری ههولێر پێتهختی ههرێمی کوردستان، دەستيان به جێنايەتێکی ديکه دا.
ئهوه يهکهم جار نييه که لە دەرهوهی سنورهکانی ئێران کۆماری تێرۆريستی ئيسلامی به کوشتنی نهيارانی خۆی، دهست دهداته جنايهت. له ماوهی عومری نهکبهتی خۆيدا و بهتايبهت له سی ساڵی ڕابردوودا به سهدان کهسايەتی و ههڵسوڕاوی سياسی تهنيا له ههرێمی کوردستان بهدهستی سيخوڕکانی خۆی تێرۆر کردووه.
لهو کاتهوه که کوماری ئيسلامی له گهڵ حکومتی ههرێم پيونديان ههيه و پێش ئەوەی که حکومەتی ههرێمیش دامهزرا بێت حکومهتی کۆماری ئيسلامی دهستی له ترۆری موخالفينی خۆی له کوردستانی باشور نهپاراستووه.
کۆماری ئيسلامی ههوڵی داوه له ههرێمی کوردستان تا ئهو جێگايه که پێی دهکرێ ئاژاوه بنێتەوە. ههوڵی داوه به ههر شێوهيەک که پێی دهکری و بهتایبهت به شێواندنی ئهمنیەتی ههرێم، بهر به سەقامگيری له ههرێم بگرێ.
تهجروبه نیشانی داوه کۆماری تێرۆريستی ئيسلامی ئێران له هيچ کاتێکدا دەست له تێرۆری نهيارانی خۆی چ له دەرەوەی وڵات و چ له ناوخۆی ئێران ههڵنهگهرتووه. ئێستا به هاتنە سهرکاری سهرۆک کۆمارێ وهک ڕەئيسی که کوشتنی ههزاران کهس بە شانازيیهکانی خۆی ئهزانێ ئهبێ چاوهڕوانی جینايهتی زورتری لێ بکرێ. بۆ بهرگری له جێنايهتی زۆرتری کۆماری تێرۆريستی ئيسلامی ئێران و کورتکردنی دهستی ئهم ڕێژيمه له تێرۆری ههڵسوڕاوانی سياسی، له دهرهوەی وڵات دهبێ ئهفکاری جيهانی بهو قهناعهته بگهن که دهست له پشتيوانیی ئهم ڕێژيمه ههڵگرن.
ئيمه تێرۆری کاک مووسا باباخانی، ئهندامی کوميتهی ناوهندی حيزبی ديموکراتی کوردستان له شاری ههولێر، بهتوندی مەحکوم دهکهين و داوا دهکهين قاتڵین و هاوکارهکانی بدۆزرێتهوه و سزا بدرێن .
بهم بۆنهوه سهرهخۆشی له بنهماڵه و کهسوکاری کاک مووسا و کوميتهی ناوهندی حيزبی دێموکراتی کوردستان و ههمو ڕيزهکانی حيزبی ديموکرات دهکەين و خۆمان به شهريکی خهميان دهزانين.
ڕهوتی سوسياليستی کۆمهڵه
١٧ی گهلاوێژی ١٤٠٠
٨ی ئووتی ٢٠٢١
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی چالاکانی مەدەنی و ئەدەبی و فەرهەنگیی شاری بانە
لەدەستدانی هاوڕێ و تێکۆشەری وەک کاک مووسا هەرچەنده کە خەسارێکی گەورەیە لە خەباتی زیندووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکرات، لە هەمان کاتیشدا پەیامێکی گەورەیە لە ترس و دڵەڕاوکێی دوژمن و نەیاری گەلەکەمان کە هەموو کات لە هێز و هزری حیزبی دێموکرات و جەماوەری ترساوە، بۆیە بە درێژایی مێژوو پیلانی تیرۆرکردن و شەهیدکردنی ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتیان داڕشتووە.
تێگەیشتوون کە باوەڕ و ڕێبازی دێموکرات جیهانبینیەکی نوێ و مۆمێکی نەکووژاوەیە لەنێو تاریکی کۆماری ئیسلامیدا.
ئەم هێز و لێهاتووییەوە بە دڵنیایەوە بە یەکگرتوویی چەند هێندە دەبێ و ڕوداوێکی دووژمنتۆقێنەر دەبێ.
باشترین پاداشت بۆ شەهید موسا و شەهیدانی ڕێگای ڕوزگاری یەکگرتوویی دوولایەنی دێموکراتە.
هیوادارم بەو حەرەکەتە وەڵامی دەستی ڕەشی تیرۆری کۆماری ئیسلامی بدەنەوە.
لە کۆتاییشدا:
هاوخەمی و سەرەخۆشی بانە و ئاربەبای سەربەرز بە هەموو خەڵکی کوردستان و کرماشانی هەمیشە کوردستان و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی ئەو شەهیدە و کادر و پێشمەرگەکانی دێموکرات ڕادەگەیێنین.
چالاکانی مەدەنی و ئەدەبی و فەرهەنگی شاری بانە
19/5/1400ی هەتاوی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامى هاوخەمیى سکرتێرى گشتیى YNDK بۆ حیزبى دێموکراتى کوردستان
براى بەڕێزمان کاک خالید عەزیزى، سکرتێرى گشتیى حیزبى دێموکراتى کوردستان!
بەڕێزان ئەندامانى دەفتەرى سیاسى و کۆمیتەى ناوەندیى حیزبى دێموکراتى کوردستان!
سڵاوێكی برایانەى گەرم !
بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی تیرۆرکردنى شۆڕشگێڕى ناسراو کاک مووسا باباخانی، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى حیزبى دێموکراتى کوردستانمان پێگەیشت. ئەم هەواڵە لە ناخەوە هەموو لایەکمانى دڵتەنگ و خەمبار کرد.
بە ناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكیەتیی نەتەوەیی دێموكراتی كوردستان YNDK بەتوندى ئەم کارە تیرۆریستییە مەحکووم دەکەین و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەى بەڕێزتان و خانەوادەى شەهید و تەواوى هەڤاڵانى حیزبى دێموکراتى کوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین و، ئومێد دەكەین ئەوە دواخەم و ناخۆشیتان بێت و، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی.
براتان
غەفوور مەخمووری
سكرتێری گشتیی
یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
٨ / ٨ / ٢٠٢١
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
پهیامی هاوخهمیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
بهڕێز دهفتهری سیاسی حزبی دێموكراتی كوردستان!
سڵاوی سهرخۆبوون و ئازادی!
بەداخێکی گرانەوە کاک مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان به دەستی داگیركهر و تێرۆریستهكان لە شاری هەولێر له ڕۆژی 5-8-2021 تێرۆر کرا.
وێرای دووباره خهمناكی و دڵتهنگیمان كه ئهمڕۆ 10-8-2021 له ڕێورهسمی ناشتنی تهرمی پیرۆزی لهشاری كۆیه، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتی و ئەندامانی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK جارێكی دیكه بەتوندى ئەم کارە تیرۆریستییە ئیدانە و مەحکووم دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەى بەڕێزتان و خانەوادەى شەهید و تەواوى هەڤاڵانى حیزبى دێموکراتى کوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشى خەمتان دەزانین.
شههید مووسا باباخانی له تهمهن لاو بوو، ههروهها یەکێک بوو لە ئهندامه چالاكهكانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ڕۆڵی بهرچاوی ههبوو. بهو هۆكارهوه ببووه چقڵی چاوی دوژمنان و داگیركهرانی كوردستان. بۆیه بهوردی بۆی كهوتنه پیلان و شەهیدیان کرد. بێگومان لەدەستدانی کادرێکی وەک مووسا باباخانی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزوتنهوهی ڕزگاریخوازیی ڕۆژههڵاتی كوردستان خەسارهتێکی گەورەیه، له ههمان كاتدا حیزبی دێموکرات به هۆی كاریگهریی له ڕۆژههڵاتی كوردستان بەردەوام ئامانجی سەرەکیی دوژمنان و داگیركهرانی كوردستان بووه و ههمیشه ههوڵی تیرۆركردنی كادر و ئهندامانی دراوه، بهڵام بههۆی سووربوون و تێكۆشهری حزبی دێموكراتی كوردستان ههمیشه له قوربانیدان و خهبات و بهرخۆدان بهردهوام بووه بۆ بهدهستهێنانی مافهكانی كورد.
بهم بۆنه خەمناكهوه داوا له لایهنی پهیوهندار دهكهین، به زووترین کات بكوژانی بدۆزنهوه و ههروهك چۆن له ڕۆژانی ڕابردوودا بكوژانی فهرمانده قادر قادری سزای لهسێدارهدانیان بۆ دهرچوو، بهههمان شێوه بكوژانی مووسا باباخانی به سزای عادیلانه بگهن و حوكمی له سێدارهدانیان بۆ دهربكرێ.
جارێكی دیكه پرسه و سهرخۆشی ئاڕاستهی ئێوه و خانهوادهی شههید مووسا باباخانی دهكهین و ئومێدهوارین ئهوه دوا ناخۆشیتان بێت و ههمیشه سهركهوتوو بن بۆ كورد و كوردستان.
لهگهڵ ڕێزدا
مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان
YNDK
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی مامۆستا مەحموود لە بۆردی پێوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
به ناوی خوای گەورە
برای گەورە وقەدرگران کاک خالیدی عەزیزی، سکرتیری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
سڵاوی خەبات تیکۆشان
بەبۆنەی تیرۆر و شەهیدکردنی پێشمەرگە و سەرکردەی دیار و بەوەجی دێموکرات کاک موسا باباخانی پرسە و سەرەخۆشی لە بەڕیزتان و هەموو دێموکراتەکان و لە ڕێگەی جەنابتانیشەوە پرسە و هاوخەمیی خۆم بە خانەوادە و بنەماڵەی شەهید باباخانی و تەواوی خەڵکی جوامێری قەڵخانی و پارێزگای کرماشان ڕادەگەیەنم.
خۆم بە شەریکی خەمتان دەزانم و هیوادارم ئەمە دوا تیرۆر بێت لە هەریمی کوردستان و ڕۆحی شەهیدیش شاد بێت. بێگومان باشترین پاداشت بۆ شەهیدان درێژە پیدانی ڕێگاکەیانە.
لەگەڵ ڕێز و حورمەتم بۆ گشت هاوڕێیانی حیزبی دیمکراتی کوردستان.
براتان م محمود
بۆردی پەیوە ندیە کوردستانییەکان
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەڕێز کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دیمۆکراتی کورستان!
بەڕێزان ئەندامانی سەرکردایەتی و گشت تێکۆشەرانی حدک!
بە بیستنی هەواڵی شەهیدکردنی کاک مووسا، ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبەکەتان، وەک کەسایەتییەکی کۆڵنەدەر و ماندوونەناسی گەلەکەمان، لەلایەن ڕێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، زۆر زۆر خەمبار بووین و ناخمانی هەژاند.
لەدەستدانی ئەم جۆرە خەباتگێڕانە کە تەمەنی لاوێتیان، لەپێناو خزمەت بە ڕزگاریی وڵاتە داگیرکراوەکەیان داناوە، بە تایبەت کەسانی وەک کاک مووسا کە تێکۆشەرێکی دیاری ناوچە گرینگەکانی وەک کرماشان و ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە داگیرکەرانی کوردستان هەمیشە بە چاوێکی مەترسییەوە دەڕواننە سەرهەڵدانی شەپۆلی ناسیونالیزمی کوردی لەو دەڤەرانە، بێگومان خەسارێکی بەرچاو و کۆسپێکی گەورە و هاوبەشی هەموو تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاریی کورد و کوردستانە.
وێرای بەتوندی ئیدانەکردنی ئەو کردەوە تێروریستییەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە دەکرێ بڵێین وەک یەکەمین ئەرکی دەسپێکی کاری تێروریستی کاببینە نۆییەکەی ئیبراهیم ڕەئیسی ئەژمار دەکرێ.
ئەو ڕێژیمە بۆ گەلی کورد و گشت گەلانی بندەست و هەموو جیهانی سەلماندووە، کە هەرگیز ناتوانێ بەبێ ئەنجامدانی کردەوەی تێرۆریستی حوکمدارییەکی ئاسایی بکا، چون بنچینەی دەسەڵاتەکەی بە بەردی تێرۆریستی بونیاد ناوە.
بە ناوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و گشت هاوبیرانمان لە پارتی سەربەستیی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سکرتێری گشتی، و تەوای ئەندامانی سەرکردایەتی، و بنەماڵە و هاوسەنگەرانی کاک موسا باباخانی، بە تایبەت گشت خەڵکی کرماشانی دڵبریندار، دەکەین.
حیزبە تێکۆشەرەکەتان لە تەمەنی زیاد لە ٧٥ساڵ تێکۆشاندا، بە ڕێژیمە داگیرکەرەکانی ئێرانی سەلماندووە، کە بەم جۆرە کردەوە تێروریستی و تۆقێنەرانەدا، بە چۆکدا نەهاتووە و هەرگیزیش بەچۆکدا نایەت. بێگومان خەباتی نەتەوەیی گەلی کورد بەگشتی تا گەیشتن بە لووتکەی سەربەخۆیی یەکجاری درێژەی دەبێ.
سەربەرزی بۆ بنەماڵەی شەهیدان، بۆ گشت تێکۆشەرانی خەباتی ڕزگارییخوازی گەلی کورد و حیزبە تێکۆشەرەکەتان
سەرشۆڕی بۆ ڕێژیمی تێرۆریستی کۆماری ئیسلامی ئێران
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی/ سەرۆکی گشتی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی هاوخەمی یەکێتیی دێموکراتی کوردستان بەبۆنەی تیرۆری مووسا باباخانی ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دیموکرات
بەڕێزان ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
کادیر و پێشمەرگە و هەڤاڵ و بنەماڵەی مووسا باباخانی!
زۆر بەداخەوە هەواڵی تیرۆری کاک مووسا باباخانی، ئەندامی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانمان بیست کە لە لایەن دەزگا ئەمنی و جاسووسیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج و گیانی لەدەست داوە.
وەک یەکێتیی دیموکراتی کوردستان ئەم هەوڵە تیرۆریستیەی کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکووم دەکەین، هەروەها بۆ ئەم ڕووداوە خەمبار بووین و هاوخەمی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی حیزبی دیموکرات و هەڤاڵ و بنەماڵەی کاک مووسا باباخانی دەکەین.
بژی کورد و کوردستان
بەرز و پیرۆز بێت یادی شەهیدان
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
٨/٨/٢٠٢١ ی زایینی
١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ڕاگهیاندنی كومیتهی ناوهندی كۆمهڵه، رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئیران بهبۆنهی تێرۆری كاك مووسا باباخانی ئهندامی كومیتهی ناوهندی حیزبی دیموكراتی كوردستان
ڕۆژی شهممه، ١٦ی مانگی گهلاوێژ تێرۆریستهكانی كۆماری ئیسلامی له كردهوهیهكی جینایهتكارانهدا مووسا باباخانی، ئهندامی كومیتهی ناوهندیی حیزبی دیموكراتی كوردستان له شاری ههولێر پێتهختی ههرێمی كوردستان تێرۆر كرد. ئهوه یهكهم جار نییه كه ئهو ڕێژیمه له دهرهوهی سنورهكانی ئێران دهست دهداته جینایهت. له ماوهی چهند دهیهی ڕابردوودا به سهدان ههڵسوڕاوی سیاسی ههر لهو ههرێمی كوردستانه، كهوتونهته بهر شالاوی هێرشی تێرۆریستیی ڕێژیمی ئێران.
ئهوه له حالێكدایه كه ڕێژێمی ئیران له حكوومهتی ههرێمی كوردستان كۆنسولخانه و پێوهندیی دیپلوماتێكی ڕهسمیی ههیه و ههموو سالێك میلیاردها دولار قازانج له مهعامهلهی بازرگانی له ڕێگهی سنوورهكانی ئهو ههرێمه كۆ دهكاتهوه و له بارودۆخێكدا كه لهژێر گهمارۆی ئابوری دایه، ئهو ههرێمه بۆته سهرچاوهیهكی داهات بۆی. بهو حاڵهشهوه هیچ دهرفهتێك بۆ شێواندنی ئهمنیهتی ههرێمی كوردستان لهدهست نادا و ڕێگه به خۆی دهدا له پێتهختی ههرێمی كوردستان، له شاری ههولێر، پهنابهران و نهیارانی سیاسی خۆی تێرۆر بكا.
بۆ كورتكردنهوهی دهستی كۆماری ئیسلامی، لهسهر ههڵسووڕاوانی سیاسی له دهرهوهی وڵات ئیقدامێكی هاوئاهنگ و جیدی بۆ بایكۆتكردنی ئهو ڕێژیمه له ئاستی جیهانیدا پێویسته. تهجروبه نیشانی داوه كه كۆماری ئیسلامی به هیچ پرۆتۆكۆل و ڕێككهوتنێكی سیاسی پێبهند نییه و دهستی تێرۆری تهنیا له ژێر فشارێكی سیاسی و كۆمهڵایهتی بههێزدا كورت دهكرێهتهوه.
ئیمه تێرۆری جینایهتكارانهی كاك مووسا باباخانی، ئهندامی كومیتهی ناوهندی حیزبی دیموكراتی كوردستان بهتوندی مهحكوم دهكهین و داوا دهكهین بكوژان و هاوكاران و دهست و پێوهندهكانیان بدۆزرێنهوه و به سزای شیاوی خۆیان بگهن. ههر بهم بۆنهوه سهرهخۆشی دهكهین له بنهماڵه و كهسوكاری كاك مووسا و ههموو حیزبی دیموكراتی كوردستان و خۆمان به شهریكی خهمیان دهزانین.
كومیتهی ناوهندیی كۆمهڵه
ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئیران
١٧ی گهلاوێژی ١٤٠٠
٨ی ئووتی٢٠٢١
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە تێرۆری مووسا باباخانی
بەڕێزان لە حیزبی دیموکراتی کوردستان!
بەداخەوەین بۆ شەھیدبوونی مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبە تێکۆشەرەکەتان.
بەو بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە کۆمیتەی ناوەندی و ئۆرگانەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بنەماڵەی مووسا باباخانی دەکەین.
بزوتنەوەی گۆڕان
٨/٨/٢٠٢١
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بانە
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی هەواڵی تیرۆرکردنی هاوڕێ و هاوسەنگەر مووسا باباخانیمان پێ گەیشت. بە بیستنی ئەم هەواڵە خەمناکە نیگەران بووین کە لە هۆتێلی گوڵی سلێمانی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە. بێگومان لە دەستدانی ئەو کادرە لێهاتووە خەسارێکی گەورە بوو
بۆ ئەمڕۆی ڕۆژهەڵات.
ئێمە وەک بەشێک لە تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئەم کارە قێزەونە و نامرۆڤانەیە بەتوندی مەحکووم دەکەین و هاوکات بە بۆنەی لەدەستدانی ئەو کادرە لێهاتووەی حیزبەکەمان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی موسا باباخانی و حیزبی دیموکراتی کوردستان و ناوچەی کرماشان دەکەین و پڕ بە دڵ شەریکی خەمتانین.
ئەی ڕەقیب باش بزانە کورد زیندووە و بە شەهیدکردنی هاوڕێ مووسا باباخانی ئێمە پاشگەز نابینەوە لە ئامانجەکەمان و بوێرانەتر و بە باوەرتر هەنگاو هەڵ ئەهێنین، مکوڕتر لە جاران ڕووبەڕووتان ئەوێستینەوە و تا وەدیهێنانی ئامانجەکانمان ناوەستین.
کۆماری پەت و سێدارە بە درێژایی مێژوو لە ئامرازێک کەڵکی وەرگرتووە، وەک تێرۆر و ترس و دڵەڕاوکە بەرانبەر بە چالاکانی کورد کە هیچی نەهێشتوتەوە بۆ قسەکردن و لەیەک تێگەیشتن.
دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی عێڕاق پێۆیستە بە زووترین کات لە هەمبەر ئەم کردەوە نا مرۆڤانە هەڵوێستی توندیان هەبێ و بەدواداچوون بەو کردەوە تیرۆریستییە بکەن و بە زووترین کات ئەو کەسانە شناسایی بکا و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن و بەپێی کۆنڤاسیۆنی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە چالاکانی سیاسیی ڕۆژهەڵات لەو بەشەدا بکەن.
لەم کاتەدا پێویستە سەرجەم لایەنەکان بە یەکدەنگی و یەکڕیزی و باوەڕ بەخۆبوون لە نێو ماڵی کورد هەنگاو هەڵبێنن تا تەختی داگیرکەران وەرگێڕین و ئاڵای سەربەستی هەڵکەین.
ڕۆحی هاوڕێ موسا باباخانی شاد و یادی هەمیشە هەرمان.
تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دیموکراتی کوردستان (بانە)
١٩ی گەلاوێژی 1400هەتاوی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی تەشکیلاتی نهێنیی ناوچەی ژاوەرۆ و تەنگیسەری دێموکراتپەروەر
لاێ هەڵوێ بەرزەفڕی بەرزە مژی
چۆن بژی شەرتە، نەک چەندە بژی
شەهید مووسا وەکوو هەڵو سەربەرزانە شەهید بوو.
ئێمە وەکوو ئەندامانی نهێنیی حیزب سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی سەربەرزی شەهید مووسا و هەموو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و بە گشتی خەڵکی بەشەرەفی کوردستان دەکەین.
بە تیرۆری شەهید مووسا زۆر خەمبار بووین، بەڵام با دوژمنان ئەوە بزانن کە ئێمە قەد بەچۆکدا نایەین و دڵنیایان دەکەینەوە کە هەتا گەیشتن بە ئاواتەکانمان دەس لە خەبات هەڵناگرین و ئامادەین گیانی خۆمان فیدای گەل و نیشمانەکەمان بکەین و ڕێبازی شەهید مووسا و هەموو شەهیدانی کوردستان بەر نادەین.
ئەندامانی نهێنیی حیزب دیموکرات ناوچەێ ژاوەرۆ و تەنگیسەری دێموکراتپەروەر
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی پارتی یهکیتیی دێموکراتی کورد له سوریه
زۆر بهرێز کاک خالید عزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
ههڤاڵان و ئهندامانی سهرکردایهتی و دهفتهری سیاسیی خهباتگێڕ
پێشمهرگه و ههڤاڵان و لایهنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
ههڤاڵان! هاوبهشی خهمتانین بەبۆنهی شههیدبوونی ههڤاڵی سهرکرده مووسا باباخانی به دهستی ڕژیمی ئیسلامی ئیرانی خۆینڕێژ.
ههڤاڵان! ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له ئاستی جیهاندا به تیرۆرکردن ئۆپۆزیسیۆنی خۆی دهناسرێ. هەر لهو چوارچێوهدا له دهروهی وڵات خوالێخۆشبوو دوکتور قاسلموو و دوکتور شهرهفکهندی تا به سهرکردهی شههید موساباباخانی، تیرۆر کرد.
سهرکهوتن بۆ خهبانی ڕهوای حیزبی دێموکوراتی کوردستان
شهرمهزاری بۆ ڕژیمی کۆنهپهرهستی تاران
بژی کورد، بژی کوردستان
پارتی یهکێتی دێموکراتی کورد له سووریە
١٠/٨/٢٠٢١
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
بەداخەوە لە کردەوەیەکی تێرۆریستی قێزونی تری دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئاخوندی، مووسا باباخانی ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر تێرۆر کرا.
ئەوە یەکەمین جار نییە کە ڕێژیمی ئاخوندی و بەکرێگیراوانی کردەوەی ڕەشەکوژی و تێرۆریستی لە بەرانبەر کادر و پێشمەرگە و تێکۆشەرانی کورستان ئێران نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام دەدەن.
تێرۆرکردنی مووسا باباخانی لەلایەن تێرۆریستانی ڕێژیم ئێران، دروست دوای چەند ڕۆژ لە دەست بەکاربوونی ئاخوند ڕەئیسی دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ڕێژیمە هیچکات دەست لە تێرۆر و تێرۆر پەروەری هەڵناگرێ. بەردەوامی سیاسەتی دوژمنکارانە و تێرۆریستی دەسەڵاتی حەق نەبیست و دڕندی ئێران ئەو پێویستە زیاتر دەکا کە هێز و لایەنەکانی کوردستان و ئێران یەکگرتوانە بۆ ڕووخان و لەنێو چوونی ئەو دەسەڵاتە ملهۆرە تێ بکۆشن.
ئاشکرایە ئامرازی تێرۆر و ڕەشەکوژی گرینگترین چەکی ئاخوندان دژ بە جیابیران و تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاریە و تێرۆریست پەروەری بەشێک لا پێناسە و نێوەڕۆکی ئەو دەسەڵاتە جینایەتکاریە.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییەی دەسەڵاتدارانی ئێران، داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان دەکا لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بکەن و بکەرانی ئەو تێرۆرە بە سزا بگەیەنن.
بەبۆنەی تێرۆری شەهادەتی مووسا باباخانی پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری مووسا باباخانی و هاوڕێیانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕادەگەێنین.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی ناوەندی
١٧ گەلاوێژی ١٤٠٠ هەتاوی
٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١ زایینی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی هاوخەمیی بزووتنەوەی داهاتووی کوردستانی سووریە
بزووتنەوەی داهاتووی کوردستانی سووریە تیرۆری شەهید مووسا باباخانی بەتوندی مەحکووم دەکا.
لە درێژایی سیاسەتەکانی ڕێژێمی ئێران بۆ تێرۆری دژبەرانی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی بەتایبەت کوردەکان، پێنجشەممە، ٥ی ئاگوست گرووپێک لە ئیتلاعاتی ڕێژێمی ئێران، مووسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دێموکرات تێرۆر دەکەن و تەرمەکەی دوو ڕۆژ دواتر لە ژوورێکی هۆتێلێکی هەولێر دەدۆزرێتەوە.
بزووتنەوەی داهاتووی کوردستانی سووریە، تیرۆری شەهید موسا باباخانی بەتوندی مەحکووم دەکا و ئەوە بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ ئازادیخوازان و پێشێلکردنی سەروەریی دەوڵەتی عێراق دەزانێ. هەر لەمبارەوە داوا دەکەین لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی پێوەندیدار بەمافی مرۆڤەوە بۆ ئەوەی کە ڕژێمی ئێران بخەنە ژێر گوشار و لێکۆڵینەوە کە سیاسەتی سەرکوت و تیرۆر بوەستێنێ و بکەران و ئەو کەسانەی پشتیوانیانن بدرێنە مەحکەمە بۆ ئەوەی سزای دادپەروانە بدرێن.
بزووتنەوەی داهاتووی کوردستان، هەروەها لە ناخی دڵیەوە سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی ڕێبەریی و ئەندامانی حزبی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی شەهید دەکا.
یادی شەهید مووسا باباخانی و هەموو شەهیدانی کوردستان پیرۆز بێ.
سەرشۆڕیی بۆ قاتڵان و جینایەتکاران
بزووتنەوەی داهاتووی کوردستانی سووریە
قامیشلۆ ٨-٨-٢٠٢١
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی هاوخەمی یەکێتیی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی تیرۆری مووسا باباخانی ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دیموکرات
بەڕیزان:
ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
کادیر و پێشمەرگە و هەڤاڵ و بنەماڵەی مووسا باباخانی!
زۆر بە داخەوە هەواڵی تیرۆری کاک مووسا باباخانی ئەندامی ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانمان بیست کە لە لایەن دەزگا ئەمنی و جاسووسیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کراوەتە ئامانج و گیانی لە دەست داوە، وەک یەکێتیی دێموکراتی کوردستان ئەم هەوڵە تیرۆریستیەی کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکووم دەکەین، هەروەها بۆ ئەم ڕووداوە خەمبار بووین و هاوخەمی خۆمانتان پێ ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی حیزبی دیموکرات و هەڤاڵ و بنەماڵەی کاک مووسا باباخانی دەکەین.
بژی کورد و کوردستان
بەرز و پیرۆز بێت یادی شەهیدان
یەکێتیی دیموکراتی کوردستان
٨/٨/٢٠٢١ ی زایینی
١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
پەیامی ناوەندیی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی تێرۆری مووسا باباخانی
بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێزی هاوڕێیانی دیکەی دێموکرات!
بە سڵاو و حورمەت!
هەواڵی شەهید و تێرۆرکرانی هاوڕێ مووسا باباخانی ئەندامی ڕێبەرایەتیتان بە قووڵی خەمباری کردین. وێڕای مەحکوومکردنی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەو پەڕی داخ و پەژارەی خۆمان بۆ لە دەستدانی ئەو تێکۆشەرە ماندوویینەناسەی دێموکرات دەردەبڕین و خۆمان نەتەنیا بە بەشداری خەمتان، بەڵکوو خۆمان بە خەم هەڵگرتوو دەزانین.
بەم بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی، ئێوەی تێکۆشەر، هاوسەنگەران و دۆستانی کاک مووسا دەکەین و ئاواتی سەبر و سێبووری بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
بەڕێزی دووبارە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی سیاسی
ڕێکەوتی ١٨ گەلاوێژی ١٤٠٠ هەتاوی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان لەبارەی تێرۆری مووسا باباخانی
به نێوى خوداى بهخشندهى مێهرهبان!
بەڕێز دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
هەواڵمان بیست کە کاک مووسا باباخانی، ئەندامی کومیتەی ناوەندیی حیزبەکەتان، بە پیلانی ڕژیمی تیرۆریستپەروەری کۆماری بەنێوئیسلامیی ئێران و بە دەستی بەکرێگیراوانی ئەو ڕژیمە لە شاری هەولێر تیرۆر کراوە. ئێمە لەگەڵ مەحکوومکردنی ئەو کردەوە تیرۆریستییە، بەو بۆنە دڵتەزێنەوە سەرەخۆشیی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتیی و ئەندام و دۆستانی حیزبی دێموکڕات و، هاوسەنگەر و دۆست و کەسوکاری کاک مووسا دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەی هەموو لایەک دەزانین.
بێگومان لەدەستدانی هەر خەباتگێڕێکی نێو سەنگەری شۆڕش کەلێنێک لە ڕیزی بزووتنەوەکەماندا درووست دەکا، هەر بەو پێیەش لەدەستدانی کاک مووسا باباخانی خەسارێکی گەورەیە لە حیزبی دێموکڕات و بزووتنەوەی کوردستان دەکەوێ، بەڵام مێژووی چلودوو ساڵی پڕ لە تیرۆر و ڕەشەکوژیی نیشانی داوە کە ئەو ڕژیمە جگە لە ڕووڕەشیی و ڕیسوایی لە ئاستی دەرەوە و، ڕق و بێزاریی زیاتری خەڵک و شۆڕشگێڕانی، بەتایبەتی خەباتگێڕانی کورد، دەسکەوتێکی دیکەی لەو سیاسەتە ترسەنۆکانە و دژەئینسانییە نەچنیوەتەوە.
جارێکی دیکە سەرەخۆشیی و هاوخەمیی گەرمی خۆمان بۆ ئێوەی بەڕێز و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی کاک مووسا دووبارە دەکەینەوە.
ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
کومیتەی ناوەندی
٨/٨/٢٠٢١ی ز
١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەڕێز دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
بەڕێز خێزان و خانەوادەی خوالێخوشبوو مامۆستا و سەرکردە موسا باباخانی!
بە داخ و پەژارەیەکی مەزنەوە هەواڵی تیرورکردنی سیاسەتمەدار و سەرکردە و تێکۆشەر و خەباتگێڕی گەلەکەمان (موسا باباخانی)مان بیست. بەتۆندی تێرورکردنی ماموستا شەرمەزار و ڕیسوا دەکەین و هیوادارین ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تێروریستیە بە زووترین کات دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا. هەر بەم بۆنە خەمناکەوە سهرهخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین. لەخوای گەورە داواکارین ئهوه دواناخۆشیتان بێت و خوای گهوره سهبوری و ئارامی بخاته نێو دڵ و دهرونتان و خوالێخۆشبووش بهبهههشتی بهرینی خۆی شاد بكات.
مامۆستا موسا باباخانی هەموو تەمەنی خۆی لەپێناو گەلەکەی بەڕێ کرد، بۆیە لەدەستدانی نەک تەنها زیانێکی گەورە بوو بۆ حیزبی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکوو خەسارەتێکی گەورە بوو بۆ بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان.
نەمری و سەربەرزی بۆ گشت شەهیدانی کوردستان
سەرشۆڕی و شەرمەزاری بۆ تیرۆرستان و داگیرکەران و ناحەزانی کوردستان
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
٨/٨/٢٠٢١
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
مەکتەبی سیاسیی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەڕێز کاک خالید عەزیزی!
هاوڕێیانی دەفتەری سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
بە نیگەرانیەکی زۆروە هەواڵی شەهیدبوونی مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبە تێکۆشەرەکەتانمان بیست کە لە کردەوەیەکی تێرۆریستی شەهید کراوە.
بەوە بۆنە خەمناکە بەناوی خۆمان و سەرجەم هاوڕێیان لە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پرسە و سەرەخۆشی خۆمانتان ئاراستە دەکەین و سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕوحی ئەو هەڤاڵەتان دادەنوێنین. هەروەها بە توندی ئیدانەی ئەو کارە تێرۆریستییە دەکەیەن و لە لایەنە پێوەندیدارەکان داواکارین هەرچی زووە بکەرانی ئەو کردەوە تێرۆریستیە ئاشکرا بکەن، سزایی توندی بکوژ و تاوانباران بدا.
لەگەڵ ڕێزماندا
مەکتەبی سیاسی
حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان
بەڕێز دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
زۆر بەداخ و پەژارەوە بۆ گیان لە دەستدانی بەڕێز مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە لە هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستان لە کردەوەیەکی ترسنۆکانەدا کۆتایی بە ژیانی هێنراوە.
ئێمە وێڕای هاوخەمی و سەرەخۆشیمان بۆ بەڕێزیان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەی زۆر بەتوندی ئەم کارە قێزەونە سەرکۆنە دەکەین و داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین بە ڕاشکاوانە ڕاستیی ڕووداوەکە بۆ خەڵکی کوردستان ڕوون بکەنەوە و ڕێگای یاسایی و پێویست لە بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی بگرنە بەر و تاوانباران بە سازی خۆیان بگەیەنن.
پێمان وایە ئەم کارە ڕەشەکوژیە زیاتر لە کردەوەیەکی تێرۆریستی دەچێ و لەم کاتەدا زیاتر لە مانایەکی هەیە و پیلانێکی بۆ داڕێژراوە کە تەنیا ئامانجی لێدانی حیزبێک و کەسێکی تێکۆشەر نییە، بەڵکوو لێدانە لە شکۆی حکومەتی هەرێم و تێکدانی ئەم پێوەندییە ئاسایی و تەندروستەی کە خەریکە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوسێ بەرەو پێش دەچێ. بۆیە پێویستیی بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و هەوڵێکی هەمەلایەنە هەیە بۆ دەستگیرکردنی تاوانباری و دووبارە نەبوونەوەی ئەم کارە ئاژاوەگێریەی کە زیان بە پێوەندی دراوسێیەتی نێوان هەر دوو لا دەگەینێ.
لەگەڵ ڕێزماندا
پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان
دەفتەری سیاسی
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی هاوخەمیی مەلا حەسەن شیوەسەڵی بۆ تێرۆری کاک مووسا باباخانی
کەسایەتیی ناسراو و تێکۆشەری کورد و حیزبی دێموکرات لە پەیامێکی دەنگیدا هاوخەمیی خۆی بۆحیزبی دێموکرات، هاوسەنگەران و بنەماڵەی شەهیدی نوێی دەستی تاوان و تێرۆری کۆماری ئیسلامی، کاک مووساباباخانی دەربڕی.
کەسایەتیی خۆشناو و تێکۆشەری گەلەکەمان، مەلاحەسەنی شیوەسەڵی لە پەیامێکی دەنگیدا وێڕای دەربڕینی بێزاریی خۆی لە تێرۆر و تێرۆریستان و داوای بەسزا گەیاندنی بکەرانی ئەو کردەوە ترسەنۆکانەو قێزەونە، خەم وپەژارەی خۆی بۆ لەدەستدانی تێکۆشەری ماندوونەناس و گیان لەسەردەستی دێموکرات، شەهید مووسا باباخانی کە لە شاری هەولێر و بە دەستی ڕەشی چڵکاوخۆرانی جەهل و نەزانیی دەربڕی و سەرەخۆشی لە حیزبی دێموکرات و هاوسەنگەرانی شەهید مووسا و بنەماڵە سەربەرزەکەی کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەگەر مووسایەک شەهید دەکرێ سەدان و هەزاران مووسا لە خاکی کوردستاندا دەڕوێتەوە.
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
پەیامی هاوخەمیی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان
ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارسان لە پەیامێکدا بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوخەمیی ئەو ڕێکخراوەیەی لەهەمبەر تێرۆری کاک”مووسا باباخانی” ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکرات دەربڕیوە.
لە بەشێک لە پەیامی هاوخەمیی ڕێکخراوی دێموکراتیکی یارساندا هاتووە کە، هاوڕێیان و ئەندامانی سەرکردایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هەواڵی تێرۆری ناجوامێرانەی کاک” مووسا باباخانی” ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکرات، بەدەستی تاریکپەرەستان و تێرۆریستانی ڕێژیمی ئێرانمان پێگەیشت و لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئەندامان و هاوسەنگەرانی کاک مووسا و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین.
بەڕێزان هەروەک هەموومان ئاگادارین رێژیمی ئێران لە ماوەی ٤٣ساڵ دەسەڵاتدارییەکەیدا، بەردەوام هەوڵی تێرۆری جیابیران و ڕێبەرانی بزووتنەی گەلانی دیکەی داوە و حاشا هەڵنگرە کە ئەو رێژیمە ڕێژیمێکی تێرۆریست و دژی گەلان و جیابیرانی دیکەیە.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی خوێندکارانی زانکۆی کرماشان بەبۆنەی تێرۆری کاک” مووسا باباخانی” ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان
فەرهەنگیان و خوێندکارانی زانکۆی کرماشان، بەناردنی پەیامێک هاوخەمی خۆیان بۆ تێرۆری کاک” مووسا باباخانی” ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەدەستی تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە.
لەبەشێک لە پەیامەکەی خوێندکارانی زانکۆدا هاتووە کە شەهید مووسا باباخانی، بە دەرکەوتنی لە شاشەی کوردکاناڵ و پێشکەشکردنی بەرنامەکان و هەروەها پێوەندی بەهێزی کاک مووسا لەگەڵ نێوخۆی وڵات، ڕێژیمی تێرۆریستی ئێرانی زیاتر هانداوە کە پیلانێکی گڵاو بۆ تێرۆرکردنی ئەو پێشمەرگە ڕێبەرە دابڕێژن و بەپیلان شەهیدی بکەن، ئێمە وەکوو خوێندکاران و فەرهەنگیانی پارێزگای کرماشان لەگەڵ خوێن وئامانجە بەرزەکانی هەموو شەهیدانی کوردستان بە تایبەتی نوێترین شەهیدی گەلەکەمان شەهید” مووسا باباخانی” پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دوا هەناسە درێژەدەری ڕێگا پیرۆزەکەی بین.
هەروەها بە بۆنەی تێرۆری کاک” مووسا باباخانی” ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان ، ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی کرێکاران و ڕەنجدەرانی کوردستان،بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان و حیزبی زەحمەتکێسانی کوردستان، تێرۆری کاک” مووسا باباخانی” ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکراتیان بەدەستی جەلادە تێرۆریستەکانی رێژیمی ئێران مەحکووم کرد.
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
پەیامی هاوخەمیی حیزبی ماف و ئازادی HAK-PAR
بەرێز سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات کوردستان!
زۆربهداخ و کهسهرهیکی زۆرهوه و مخابن، ههواڵی تیرۆری پێشمهرگهی گرانناس کاک مووسا باباخانیمان بیست که به دهستی تیرۆریستانی ڕێژیمی ئیران شههید کراوه.
ئیمه زۆر خهمبار و خهمگین بوین به بیستنی ئەم هەواڵە. نەتەوەی کورد بە شەهیدبوونی کادێریکی شارهزا و زۆر بهرێز وەک کاک مووسا ڕۆڵەیەکی بەوەجی خۆی لەدەست دا.
بمرێ ڕێژیمی زۆرداری ئێران و سهرخۆشی له نهتهوهی کورد، لە بنەماڵەی بەڕێزی شەهید مووسا، سهرەخۆشی له سکرتێری گشتیی حیزب و تهواوی ڕێبهری و ئهندامان و لایهنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دهکهین.
ڕوحی شههید مووسا شاد و له نیۆ نوور و ڕووناکیدا ئارام بگرێ و جیگای بههشتی بهرین بێ.
بژی تێکوشانی ڕزگاریخوازانەی کوردستان.
سهروک گشتیی حیزبی ماف و ئازادی (HAK-PAR)
لەتیف ئەپۆزدەمیر
٨/٨/٢٠٢١
,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,
پەیامی مهسعوود تەک، سهرۆک گشتیی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان
بەڕێز سهروکاتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
هاوڕێیانی بهرێز!
ئیمه به ههواڵی ڕفاندن و شههید کردنی ئهندامی ڕێبهری ئێوه، موسا باباخانی له لایهن تێرۆریستانی ڕێژیمی جمهوری ئیسلامی ئیرانهوه زۆر خهمبار بوین.
شههید کردنی موسا باباخانی بهردهوامیی سیاستی حکوومهتی ئیران و تێرۆر کردنی سهرۆک و تێکۆشهرانی نێشتمانپهروهری وڵاتپارێزی کورده.
له ڕێگای ئێوەوە سهرهخۆشیی خۆمان ئاراستهی بنهماڵه و هاوسهنگهرانی شههید مووسا دهکهین و خۆمان به هاوبهشی خهمیان دهزانین. هەروەها داوا له بهرپرسانی ئاسایشی ههرێمی کوردستان دەکەین که بکوژ و بهرپرسانی ئهو جینایهته ئاشکرا بکهن. هاوکات پێ لەسەر ئەوەش دادەگرین کە کۆماری ئیسلامیی ئیران ناتوانی به کردوهی تیروریستی پێشی خهباتی ئازادی گهلی کورد لە رۆژههڵاتی کوردستان بگرێ.
ئیمه دڵنیاین لهوهی که سهنگهری شههید موسا چووڵ نامینێ.
جاریکی دیکه سهری رێز و نهوازشی خۆمان له بهرانبەر شههیدانی کوردستان نیۆی دهکهین.
مهسعود تەک
سهرۆک گشتی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان
8/8/2021
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
پەیامی هاوخەمی کۆمەڵە بە بۆنەی رووداوی تێرۆرکرانی مووسا باباخانی ئەندامی رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان
بەرێزان ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
بنەماڵەی خۆراگری باباخانی و ئەندامان و لەیەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
زۆر بەداخەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی بەرێز کاک مووسا باباخانی ئەندامی رێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانمان پێگەیشت کە لە پیلانگێرییەکی تێرۆریستیدا لە لایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتە ئامانج و گیانی ئازیزی لەدەست داوە.لە قووڵایی دڵەوە بە بیستنی ئەم هەواڵە دڵگران و خەمبار بووین.بێگوومان گیانلەدەستدانی کاک مووسا خەسارێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان و بە تایبەت بۆ ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان.
ئێمە لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە وێرای مەحکووم کردنی ئەو کردەوە تێرۆریستییەی کۆماری ئیسلامی،پربەدڵ سەرەخۆشی لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هاورێ و هاوسەنگەرانی کاک مووسا باباخانی و بنەماڵە و کەسوکاری دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
بژی یادی ئازیزی مووسا باباخانی
بژی بزووتنەوەی رزگایخوازی کوردستان
مەرگ ونەمان بۆ کۆماری تێرۆریستی ئیسلامی ئێران.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی
٧ی ئاگۆستی ٢٠٢١ی زایینی