لقی ٥٤ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای تاران حوكمی لێدانی ٢٢٣ قامچی‌و دانی، ٢٠ میلیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌و، یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ر ده‌رهێنه‌ری لاوی كورد كه‌یوان كه‌ریمی‌دا سه‌پاند. پێشتر ئه‌م فیلمسازه كورده له لایه‌ن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب به سه‌رۆكایه‌تیی قازی مه‌قیسه حوكمی لێدانی ٢٢٣ قامچی و ٥ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
كه‌یوان كه‌ریمی، كۆتایی مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٣٩٢ پاش به‌رهه‌مهێنانی فیلمی “نوشتن بر شهر” ده‌سبه‌سه‌ر‌و پاش نزیك به دوو حه‌وتوو به دانانی بارمته ئازاد كرا.
ناوبراو تۆمه‌تی جۆراوجۆری وه‌ك پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم، بێڕێزی كردن به پیرۆزییه‌كان‌و پێوه‌ندیی ناشه‌رعی به تۆقه‌و ده‌ست لێدانه‌وه له‌گه‌ڵ ژنانی هونه‌رمه‌ند به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی دراوه‌ته پاڵ..
پێشتر نزیك به ١٣٠ سینه‌ماكاری ئێرانی به ئیمزاکردنی نامه‌یه‌ك پشتیوانیان له هونه‌رمه‌ند كه‌یوان كه‌ریمی كرد. هه‌روه‌ها سینه‌ماكارانی فه‌ڕانسه‌ش له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌م هونه‌رمه‌ند نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕی. ئه‌نجومه‌نه ئورووپایی‌و ئامریكایی‌یه‌کانیش داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كردبوو كه حوكمی ناوبراو هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
شایانی باسه فیلمی دێکۆمێنتیی ٦٠ خوله‌كیی “نوشتن بر شهر” به‌رهه‌می كه‌یوان كه‌ریمی باس له دیواره نووسراوه‌كانی تاران له ساڵی ١٣٥٧ تا سه‌رده‌می پاش بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌كا.