• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

“شینی قەڵەمە و کۆستی تفەنگە”

بەرواری بڵاو کردنەوە 2021/08/11
جۆری بابەت: ئەدەب

جەماڵ فەتحی (کۆچەر)

لەم هاوارە پڕ لە بێدەنگییە

قەڵەمێک بزووت

تفەنگێک هاواری لێ هەستا

باڵندەیەک بەسەر تەرمی بێ‌کەسیی شەقاما ڕاما

گوڵێک بەدەم ڕەشەبای کۆیەوە ژاکا

خوێن بە دەمارەکانی شارەوە مەییەوە

ئیتر چریوەی چوولەکەیەک بەدەم پاسارەوە دەمرێ

گەرمەشینە

چەمەڕایە

بوار باران لە کۆیە گەرمەشینە

بوار باران لە بێستوون گەرمەشینە

سوار و سەرسواران لێرە چینە

هاواررررررررە

هاواررررررە

کرماشان و ئیلام داخدارن

سنە چاوەڕوانی تەرمێکی لە خوێن گەوزاوە

ئاویەر چەمەری بۆ داڵاهۆ دەخوێنێ

وشە خۆی دەداتە دەست گێژاوی گریانەوە

شێعر لە هەرمانێکی هەتاییەوە سەیری بێکەسیمان دەکا

بێکەسیش بێکەسمان دەکا

بەجێمان دێڵێ

دەمانداتە دەست تۆڵەوە

تۆڵەیەکی دیلی مافی مرۆڤ

ئاخخخخخخ تۆڵە

ئاخخخخخخ تۆڵە

چەندە نەبووی هێندە تامەزرۆت دەکەم

هەزار ئاواتمان بە نەبوونتەوە بە خاک ئەسپارد

هەزار شیوەنمان بە چاوەڕێیەتەوە نەخشاند

وەرە لەم دووڕێیانە قەتیس ماوم

لە نێوان ئاو و ئاگردا خەریکە دەخنکم

هاتنت لە حەزرەتی دێموکراسی وەبەرترە

پێش دێموکراسی ئاوپڕژێنی ماهیدەشت بکە

تەرمێکی ئەشکەنجەکراو لە ڕێیە

با تۆز لەسەر ئاواتە پەمەییەکانی نەنیشێت

با برینەکانی نەکولێتەوە

وەرە با چیرۆکێکی خەماویت بۆ بخوێنمەوە

کوا شەمشەمەکوێرە چاوی بە ڕووناکی هەڵ دێ؟

کوا لە خۆزگەی دڵی گوڵەبەڕۆژە دەگا؟

ئێمە گوڵەبەڕۆژەی ئەم دارستانەین

خەون بە ڕۆژەوە دەبینین

ئەوانیش خەون بە ئەشکەوتی نماوی و تاریکەوە

گەلێک ساڵە پەیامی ئەشکەوتمان بەسەردا دەڵێنەوە

گەلێک ساڵە بە وادەی حووریی و کانیاوێکی شەراب

پەلاماری سینگی پڕ لە گڕی نیشتمانمان دەدەن

ئێمە لەگەڵ هەتاو دەچینە جێژوان

ئەوان لە باوەشی تاریکیدا نوقم دەبن

زرێبار وریا بە

تەرمێکی تینووی ئازادی بەڕێوەیە

لە پەنای گۆڕەکەی دەروێش با بحەسێت

تەرم نییە نزای نیشتمانێکی بێکەسە

ئاسمان بە دەم هاوارەکانییەوە بڕۆ

ئاویەر مەنوو میوانێکی لە غوربەت گەڕاوت بۆ هاتووە

دەمێکە شنەبایەک ڕۆحی ماندووی نەلاواندووە

بیدەنە دەست پیرشالیارەوە

با تەڵقینێکی کوردانەی بدا

بیداتە دەست بێستوونەوە هەتا بێ ستوون نەبێ

با ئیلام و لوڕستان لە ڕاچڵەکێنێ

هەتا شاخۆشین سروودی حەماسەتی دایە زەڕاری بۆ بڵێتەوە

خاک دەمێکە تامەزۆری گەڕانەوەیەتی

دەیەوێ پڕ گەروویەک بەسەریا بگریت

کرماشان ئامان، تاقەوسان ئامان

ڕۆڵەتان گەوزاوی خوێنە

لە باوەشی بگرن، بیلاوێنن

هەتا هەڵاتنی خۆری ئازادی بیلاوێنن

 

 

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist